Ads (728x90)

“نیمار داسیلڤا” دەبێتە گرانبەهاترین یاریزانی جیهان
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە، تێیدا دووپاتیکردۆتەوە لەوەی، کە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی پێشەنگی بۆندسلیگا، دەیەوێت یاریزانی بەڕازیلی “نیمار داسیلڤا”بکاتە گرانبەهاترین یاریزانی جیهان لە مێژووی تۆپی پێدا، ئەمەش لەڕێی واژۆکردنی گرێبەستێکی پێوانەیی لەگەڵییدا بە بڕی (١٠٠) ملیۆن یۆرۆ و پەلکێشکردنی بۆ ڕیزی تیپەکەی.
بە گوێرەی ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە، یانە ئەڵمانییەکە بە نیازە لە هاوینی داهاتوودا، بۆندی ڕەسمی کڕینی “نیمار داسیلڤا”پێشکەش بە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی بکات.
ڕۆژنامەکە پێشبینی ئەوەیکردووە، کە لەوانەیە (پیپ گواردیۆلا) لە پشت ئەو هەوڵەی یانە ئەڵمانییەکەوە بێت، بە تایبەت کە لە دەسپێکی هاوینی داهاتوودا (پیپ گواردیۆلا) بە فەرمی دەبێتە بەڕێوبەری هونەری یانەی بایرن میونخ.
شایەنی باسە، “نیمار داسیلڤا” ئامانجی گەورە یانەکانی ئەوروپایە بۆ بەدەستهێنانی بلیتی دەستبەرداربوونی یانە بەڕازیلییەکە لە تواناکانی، لەوانە: ڕیاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە، مانچستەرسیتی.

إرسال تعليق