یەکێتی نێودەوڵەتی ئامارەکان (IFFHS ) نوێترین ڕیزبەندی یانەکانی تۆپی پێی جیهانی ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ڕیزبەندییە تازەکە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەهۆی شکستە گەورەکانی ئەمدواییەی، پێشەنگییەکەی لەو ڕیزبەندییەدا لەدەستدا و، یانەی چێڵسی ئینگلیزی جێگەی گرتەوە و لە بری بلۆگرانا هاتە لووتکەی ڕیزبەندییەکە.
ئاژانسەکانی هەواڵ لەسەر ئاستی جیهان هۆکاری سەرەکی دابەزینی یانەی بەرشەلۆنەیان لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەوە بۆ پلەی پێنجەم گەڕاندەوە بۆ ئەو ڕیسواییەی، کە یانەی بلۆگرانا پێی دەرکەوت، کە لە ئەنجامی شکستی لە بەرامبەر یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و هەردوو شکستەکەی لە بەرامبەر یانەی شاهانە لە هەردوو کلاسیکۆی خولی ئیسپانی و جامی شای ئیسپانیا لە ماوەی سێ ڕۆژدا دووچاری هات.
ئەمەی خوارەوەش بریتییە لە خشتەی ڕیزبەندی (١٠) باشترین یانەی جیهان، کە ڕێژەی دەنگەکانیشیان لەخۆدەگرێت:
1 - چێڵسی - 307,0
2 - ئەتلەتیکۆ مەدرید - 304,0
3 - بايرن ميونيخ - 292,0
4 - کۆرینساینز - 287,5
5 - بەرشەلۆنە - 283,0
6 - بۆکاجۆنیۆرز - 281,0
7 - ڕیاڵ مەدرید - 277,0
8 - یۆڤانتۆس - 241,0
9 - ئینتەرمیلان - 234,0
10 - ساوپاوڵۆ - 230,0

إرسال تعليق