توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی هۆڵه‌ندی، كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك توێژه‌ره‌وه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خوێندكاری كوڕ‌و كچی زانكۆییه‌وه ئه‌نجامدراوه، دووپاتیكردۆته‌وه له‌وه‌ی، كه ئاماده‌بوون له لای كچه جوانه‌كان و تەماشاکردنیان و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیان، ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی تێكچوون و شڵه‌ژان له لای پیاوان و بیر و هۆشیان لاواز ده‌كات و ئه‌دای عه‌قڵیان به شێوه‌یه‌كی گه‌وره داده‌به‌زێنێت.
زانایان ده‌ڵێن: هه‌ر كاتێك جوانی و سه‌رنجڕاكێشی ژنان زیاتر بێت، كاریگه‌رییه‌كه‌ش زیاتر ده‌بێت، زانایان ئه‌و دیارده‌یه‌ش به‌وه ڕاڤه ده‌كه‌ن، كه خانه‌كانی مێشك، كه كاریان چاره‌سه‌ركردنی زانیارییه‌كان و وه‌رگرتنی بڕیاره‌كانە، به ئاماده‌بوون له لای كچه جوانه‌كان و ته‌ماشاكردنیان و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیان، كاریگه‌ری نێگه‌تیڤانه‌یان تێدا دروست ده‌بێت.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، ته‌ركیزی خستۆته سه‌ر بابه‌تی سه‌رنجڕاكێشی و جوانی و خۆڕازاندنه‌وه‌ی ئافرەتان، بەوەی كه ته‌ماشاكردنی پیاو بۆ ژنی جوان كه خۆی ڕازاندبێته‌وه، وا له پیاوه‌كه ده‌كات ئاگای له خۆی نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ی پیاو نه‌توانێت بڕیاری ڕاست و دروست بدات، ئه‌و حاڵه‌ش لانیكه‌م له كاتی ته‌ماشاكردنه‌كه و پاش ته‌ماشاكردنه‌كه به ماوه‌یه‌كی كورت به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌و واتایه‌ی، كه ئه‌و حاڵه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و ده‌مه‌ی كاریگه‌رییه سلبییه‌كه نامێنێت.
سبحان الله.. ئه‌و توێژینه‌وه دووپات له ئیعجازێكی گه‌وره‌ی قوڕئانی پیرۆز ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌تا خودای په‌روه‌ردگار له ئایه‌تی (30) له سوڕه‌تی (النور) له قوڕئانی پیرۆز فه‌رمانمان پێده‌كات و ده‌فه‌رمووێت: قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ، واته: ئه‌ی موحه‌ممه‌د ((درودی خوای له‌سه‌ربێت)، به ئیمانداران بڵێ: با چاوه‌كانیان له ته‌ماشاكردنی حه‌ڕام دابگرن و شەرمگا و دامه‌نیان بپارێزن، چونكه ئه‌مه پاكژتر و چاكتره بۆیان، خودا ئاگاداره به هه‌ر شتێك كه ئێوه ده‌یكه‌ن.
له بەشێکی ئەو ئایه‌ته‌دا، خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (أَزْكَى لَهُمْ)، چونكه نه‌زه‌ری ژن بیركردنه‌وه و عه‌قڵ و خانه‌كانی مێشك و كرده فیكرییه‌كانی تێكده‌دات، به‌ڵام كاتێك مرۆڤ وازده‌هێنێت له ته‌ماشاكردنی حه‌ڕام بۆ ژن، مێشك به شێوه‌یه‌كی لێهاتووانه‌تر كارده‌كات و ده‌توانێت به ئاسانی بڕیاری دروست و ته‌واو بدات.
له په‌یوه‌ند به‌و باسه‌مانه‌وه، ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئیسلام هه‌ڵساون به لێكۆڵینه‌وه له ده‌ره‌نجامه‌كانی “نەزەر”، سه‌ره‌نجام گه‌یشتنه ئه‌و ڕاستییه‌ی، كه “نەزەر” ده‌بێته هۆی تووشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی ترسناك، له‌وانه: ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان، فشاری خوێن، شڵه‌ژانه ده‌روونییه‌كان، هتد.

إرسال تعليق