Ads (728x90)

موسڵمانبوونی په‌رله‌مانتارێكی توندڕه‌وی هۆڵه‌ندی
په‌رله‌مانتارێکی توندڕه‌وی هۆڵه‌ندی له‌سه‌ر لیستی پارتی ئازادی ڕاستڕه‌و بە ناوی (ئه‌رنادۆ ڤان دۆرن) موسڵمانبوونی خۆی ڕاگه‌یاند.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌وه‌ ناسرابوو، كه‌ دژایه‌تییه‌كی سه‌رسه‌ختانەی ئایینی ئیسلامی ده‌كرد، تا سه‌ره‌نجام قه‌ناعه‌تی ته‌واوی به‌وه‌ بۆ دروستبوو، كه‌ ئایینی ئیسلام ڕێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌ له‌ ژیان و، له‌ڕێی كورته‌نووسینێكدا له‌ پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، شایه‌تومانی هێنا و موسڵمانبوونی خۆی ئاشكراكرد.
دوای بڵابوونه‌وه‌ی هه‌واڵی موسڵمانبوونی (ئه‌رنادۆ ڤان دۆرن)، له‌ میدیا و ده‌ستگاكانی ڕاگه‌یاندن و پێگه‌ ئه‌لیكتڕۆنییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكرد،کە هەندێکیان بە موفاجەئە و، هەندێکیشیان بە هەڵوێستێکی ئاسایی وەسفیانکرد.

إرسال تعليق