کۆمەڵێك لە توێژەران لە وڵاتی (پیرۆ) بە هەماهەنگی یەکێك لە کۆمپانیاکانی ڕێکلام کردن، هەڵسان بە دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە لە شاری (لیما)ـی پایتەخت، کە بە دووەم گەورەترین شاری جیهان دەژمێردرێت.
گەیشتن بەو داهێنانە شتێکی سادە بوو، وەکو چۆن جێدەستی بلیمەتانەشی لەسەر نەخشێندرا، ڕێگەچارەکەش بریتی بوو لە تابلۆیەکی تایبەت بە ڕێکلام “تابلۆی زیرەك”، کە ئاو لە هەوا دروست دەکات، بەوەی کە ئەو تەڕییەتەی لە هەوادا هەیە، دەیگوێزێتەوە و دەیکاتە ئاوی خواردنەوە.
شاری (لیما) بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی و چەندین هۆکاری تر، بە دەست کەمی ئاوی خواردنەوە دەناڵێنێت، ئەمەش زانکۆی هەندەسە و تەکنەلۆژیای لە (لیما) ناچار کرد بە دوای چارەسەرییەکی ئەو گرفتەدا بگەڕێت، زانکۆکەش بە هەماهەنگی کۆمپانیای (Mayo DraftFCB) بۆ کاروباری ڕێکلام، هەڵسان بە دروستکردنی تابلۆیەکی ڕێکلام “تابلۆی زیرەك”، کە دەتوانێت ئاو لە هەوا دروستبکات بە ڕێژەی (١٠٠) لیتر ئاو لەهەر ڕۆژێکدا.
شایەنی باسە، بەرزی ئاستی شێی مامناوەند لە شاری (لیما) بە ئەندازەی (٨٣%) دەخەمڵێندرێت، ئەمەش بەهۆی هەڵکەوتنی شارەکە لەسەر درێژایی ئۆقیانووسی هێمن، ئەمەش زەمینەیەکی لەبار بوو بۆ گۆڕینی هەوا بۆ ئاو، کە زانکۆی هەندەسە و تەکنەلۆژیا لە (لیما) بیرۆکەکەیان دۆزییەوە.

إرسال تعليق