پاشەکشەی ئەدای تۆپی پێی بەڕازیل و ونبوونی سیحری نمایشە جوانەکانی یاریزانانی شتێکی ئاشکرایە و نکۆڵی لێناکرێت.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، پاش پیربوونی جیلی زێڕینی ئەو هەڵبژاردەیە، ئیدی لاوازی ئاستی هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕۆژ دوای ڕۆژ بە شێوەیەکی ئاشکراتر بەدیارکەوت، ئەنجامەکانیشی لە پاڵەوانێتی مۆندیالەکانی (2006 - 2010) و کرانە دەرەوەی لە دوایین پاڵەوانێتی کیشوەری ئەمریکای باشوور و شکستەکانی لە یارییە دۆستانەکانی چەند ساڵی ڕابردوودا گەواهیدەری ئەو ڕاستییەن.
لەو هەفتەیەشدا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل دوو یاری دۆستانەی ئەنجامدا، یەکەمینیان لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بوو، کە بە یەکسانبوونی هەردوو هەڵبژاردە (2-2) کۆتاییهات، کە ئەوەی تێبینی کرا لەو یارییەدا، شێوە و پلانی یاریکردنی هەڵبژاردەی بەڕازیل بوو، کە بە ئاشکرا دەبینرا ستراتیژییەتێکی شایستە بەو تیپەوە دیار نەبوو، تەنانەت زۆر نزیکبوو تووشی دۆڕان ببێت، چونکە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا زۆر بەهێزتر و بە تواناتر بوو بە تایبەت لە گێمی دووەمدا.
لە دووەم یاریشیدا کە دوێنێ شەو بەڕێوەچوو، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ڕوسیا بووە، کە لەو یارییەشدا ئاستێکی باشتری پێشکەش نەکرد، بەڵکو لەو یارییەشدا بە ئەستەم لە دۆڕان دەربازی بوو، کاتێك لە کاتی زیادکراوی یارییەکەدا گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد و بە ئەنجامی یەکسانبوونی (1-1) لە یاریگە هاتە دەرەوە.
لە ئێستادا هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل هەنگاو بەرەو داهاتووێکی تەمومژاوی و ترسناك دەنێت، بە تایبەت کە لە هاوینی ئەمساڵ لەسەر خاکەکەی خۆی میوانداری پاڵەوانێتی جامی کیشوەرەکان دەکات، هاوکات لە هاوینی ساڵی داهاتوو لەسەر خاکەکەی خۆی میوانداری پاڵەوانێتی جامی جیهانی دەکات، کە بە پێی شیکردنەوە و بەدواداچوونی چاودێران و پسپۆڕانی وەرزشی، ئەگەر گۆڕانکاری ڕیشەیی لە تەواوی پێکهاتەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل نەکرێت، بە دوور نازانرێت کارەساتێکی گەورە لە مێژووی پڕشنگداری تۆپی پێی بەڕازیل بکەوێتەوە.

ئامادەکردن/ دانا ڕواندزی
إرسال تعليق