“سەرکێشییەکانی بینۆکیۆ”، کە لە لایەن “کارلۆ کۆلۆدی” ئیتاڵییەوە نووسراوە و، تێیدا باس لە کوڕە لاوێك دەکات کە هەر کاتێك درۆ بکات لووتی زیاتر درێژ دەبێت، وا دیارە بەدەر نییە لە ڕاستییەکی زانستی ، چونکە لە توێژینەوەیەکی نوێی زانستییدا هاتووە، کە لە کاتی درۆکردندا لووتی مرۆڤ سوور دەبێتەوە!!، گومانیش لەوەدا نییە کە چوونی خوێن بە شێوەیەکی زۆر بۆ لووتی کەسی درۆزن، قەبارەی لووتی گەورەتر دەکات، تەنانەت ئەگەر بە شێوەیەکی کاتیش بێت.
گۆڤاری “ئەبۆتیکن ئۆمشاو” ی ئەڵمانی کە تایبەتمەندە لە بواری دەرمانسازی، لە زانکۆی (گەرەنادا) ی ئیسپانی گواستۆتەوە، کە لووتی مرۆڤ لە کاتی درۆکردندا، خاوەنەکەی ئاشکرا دەکات، زانایانیش بڕاوایان وایە، کە ئەوان ڕێگەیەکی نوێیان دۆزیووەتەوە بۆ ئاشکراکردنی درۆ، ئەو ڕێگەیەش جێی ئامێری ئاشکراکردنی درۆ دەگرێتەوە کە ئەمریکییەکان دایانهێناوە.
زانا ئیسپانەکان دڵنیابوون لە تیۆرەکەیان دەربارەی “لووتی سوورهەڵگەڕاو” لە تاقیگەدا، پاش ئەوەی دەیان خۆبەخشیان ملکەچی تاقیکردنەوەکانیان کرد، زاناکان لەڕێی کامێرای گەرمییانەوە، چاودێری ووردیان خستە سەر خۆبەخشەکان لە کاتی پرسیار لێکردنیان.
سەرەنجام بۆ زاناکان ئاشکرابوو، کە لووتی خۆبەخشە درۆزنەکان سوور بووەتەوە و پلەی گەرمییەکەی زیادیکردووە، هەر لە پەیوەند بەوەوە، زانایان دەڵێن، پلەی گەرمی لووت پەیوەندی بە ناوچەیەکەوە هەیە لە مێشك، کە ئەو ناوچەیە بەرپرسیارە لە سۆز و کاردانەوەکان و، بە شێوەی بێخواستییانە هانی مێشك دەدات خوێن زیاتر بنێرێت بۆ لووتی درۆزنان.
بۆیە لێرە بە دواوە، ڕۆژی ڕیسوابوونی درۆزنانیش هات، ئیدی تەکنەلۆژیا بە جۆرێك پەرەیسەندووە، کە هەموو خەوش و ڕیسواییەکان ئاشکرا دەکات.

إرسال تعليق