توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، کە مەترسی نامەکانی مۆبایل زیاترە لە مەترسی خواردنەوە کحولییەکان لەسەر شۆفێران.
بە گوێرەی توێژینەوەکە، مەترسی نامەکانی مۆبایل بە ڕێژەی(٢٥%) گەورەترە لە مەترسی خواردنەوە کحولییەکان، هۆکاری زیادبوونی مەترسی نامەکانی مۆبایلیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە نامەکانی مۆبایل هۆکارن بۆ کەوتنەوەی زۆرترین ڕووداوەکانی هاتوچۆ کە سەردەکێشن بۆ مردن.
توێژینەوەکە لە لایەن گۆڤارێکی تایبەت بە توێژینەوەکانی هاتوچۆ بڵاوکراوەتەوە و لە ڕۆژنامەی (دەیلی تەلەگراف) ی بەڕیتانی خراوەتەڕوو، کە تێیدا هۆشداریدراوە لە مەترسی سەرقاڵ بوون بە ناردن و وەرگرتنی نامەکانی مۆبایل لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، هەروەکو هۆشداریدراوە لە مەترسی قسەکردن لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا.
توێژینەوەکە ڕوونیکردووەتەوە، کە قسەکردن بە مۆبایل پێویستی بە تەرکیزی بیر و هۆش هەیە، ئەمەش وا لە شۆفێرا دەکات تەرکیزی لەسەر لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لاواز ببێت و مەترسییەکانی ڕووداوەکانی هاتوچۆش زیاتر ببن.
شایەنی باسە، توێژینەوەکە لە زیاتر لە وڵاتێك ئەنجامدراوە و زانکۆ و سەنتەرەکانی توێژینەوە بەشدارییان تێدا کردووە، دوای بەراوردکردن لە نێوان مەترسییەکانی لێخوڕنی ئۆتۆمبێل لە کاتی نووسینی نامە و قسەکردن بە مۆبایل و لە نێوان خواردنەوەی مادە کحولییەکان، سەرەنجام توێژینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی، کە مەترسی نامەکانی مۆبایل زیاترە لە مەترسی خواردنەوە کحولییەکان.

إرسال تعليق