لە ئێستادا لەبەرکردنی پانتۆڵ لە لایەن ئافرەتانەوە بۆتە دیاردەیەکی بەربڵاو، تەنانەت ژنانی موسڵمانیش لەبەری دەکەن، بۆیە ئەو پێشهاتە بۆ پرسی نوێژکردن و چۆنییەتی ئەداکردنەکەی، ڕەهەندێکی گرینگی شەرعی و فیقهی وەردەگرێت، کە پێویست دەکات بە وردبینانە چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.
لەوبارەیەوە زانایانی ئیسلام بە قەد هەستیاری ئەو بابەتە، بەرپرسیارانە مامەڵەیان کردووە و گەیشتوونەتە بەرەنجامی یەکدەنگییەکی بەهێز بۆ ڕوونکردنەوەی لایەنی شەرعی ئەو بابەتە فیقهی و شەرعییە.
زانایان و شەرعزانانی ئیسلام دەڵێن: ئەگەر پانتۆڵەکە لەو جۆرانە بوو کە جەستەی ئافرەت دەرنەخات و ئەندامەکانی تێدا دیار نەبن، هەروەها ببێتە داپۆشەرێکی تەواو بۆ لاشەکەی بە تەرزێك کە هیچ هەستیارییەکی پێوە دیار نەبێت، دروستە ئافرەتان بەو جۆرە پانتۆڵەوە نوێژ بکەن.
بە پێچەوانەوە، هەر جۆرە پانتۆڵێکی تر کە ببێتە هۆی دەرخستنی جەستەی ئافرەت و هەستیاریی لاشەکەی تێدا بەدیاربکەوێت، دروست نییە بەو جۆرە پانتۆڵانەوە نوێژەکان ئەنجامبدرێن. ..((والله تعالی أعلم))..

إرسال تعليق