کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، کە ئامارە پزیشکییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە لەهەر 10000 کەس، 10 کەس تەندروستی دڵیان تەواوە.
ئەو ڕاگەیاندنەی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی، چەشنی بۆمب لە ناوەندە پزیشکی و تەندروستییەکان تەقییەوە و، لەناو خەڵکیشدا دڵەڕاوکێیەکی زۆری دروستکردووە.
بەمدواییانە کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی لە پێناو کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و کیسە خوێنینەکان، هەڵسا بە دەرکردنی لیستێك کە حەوت هەنگاوی گرینگی لەخۆگرتبوو، لیستەکە چەندین خاڵی ستراتیژی پەیوەند بە زامنکردنی تەندروستییەکی بەهێز بۆ دڵی مرۆڤی تێدایە، کە لێرەدا ئاماژەیان بۆ دەکەین:
جگەرەنەکێشان، چالاکییە جەستەییەکان، ڕێگەگرتن لە کێشی زیادەی لەش، پارێزگاریکردن لە ئاستە تەندروستەکانی کۆلیسترۆڵ لە لەشدا، هێشتنەوەی فشاری خوێن بە ئاستێکی نزم، ڕێکخستنی ئاستەکانی شەکر لە خوێندا، خواردنێکی تەندروست.
بەڵام پسپۆڕێکی بواری تەندروستی دەڵێت، ڕێژەی ئەو کەسانەی ئەو حەوت پێوەرەی سەرەوەیان جێبەجێکردووە، ڕێژەیەکی ئێگجار لاوازە.
شایەنی باسە، بە گوێرەی ئەو ڕاگەیاندنەی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی بێت، لە هەر هەزار کەس، یەك کەس دڵی ساخ و سەلامەتە، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە، کە دەبێت هەمووان لێی ئاگادار ببینەوە.

إرسال تعليق