Ads (728x90)

ماچی دایك سیستەمی بەرگری لەشی منداڵەکەی بەهێزتر دەکات
کۆمەڵە توێژینەوەیەك کە بە سەرپەرشتی (دکتۆر تاغ) ئەنجامدراون، ئەوەیان ئاشکراکردووە کە ماچەکانی دایك هەندێك بەکتریا لەخۆدەگرێت کە یارمەتیدەر دەبێت لەسەر کارکردن و بەهێزترکردنی سیستەمی بەرگری لەشی منداڵە شیرەخۆرەکەی، بە تایبەتیش سوودبەخشە بۆ ڕێگەگرتن لە هەڵامەت و هەوکردنی گوێ.
هەروەکو دەستەملانێی دایك لەگەڵ منداڵە نەخۆشەکانی یارمەتیدەر دەبێت بۆ خێرا چاکبوونەوەیان و باشتربوونی باری تەندروستیان.
هەموو ئەو سوودە تەندروستیانە بەرهەمی چەند لێکۆڵینەوەیەکی زانستی تازەن، کە لەسەر چەند منداڵێك لە نەخۆشخانەی (پلەسی منداڵان) لە مۆنتریال تاقیکراونەتەوە.
لەو لێکۆڵینەوانەدا (61) منداڵی شیرەخۆرە تاقیکراونەتەوە و خراونەتە ژێر چەندین ڕێوشوێنی پزیشکی وەکو پێوانەکردنی لێدانەکانی دڵ و ئاستی ئۆکسجین لە خوێن، بێجگە لە وەرگرتنی خوێن، لە کاتی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانیشدا زانایان تێبینی گوزارشتەکانی دەم و چاوی منداڵەکانیان کردووە بە تایبەت لە کاتی وەرگرتنی خوێندا.
لە ئەنجامدا دەرکەوت، کە منداڵە شیرەخۆرەکان ئەوانەی لە باوەشی دایکیاندابوونە زووتر چاکبوونەتەوە لە دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەکاندا (لە ماوەی سێ خولەکدا)، بەڵام ئەو منداڵە شیرەخۆرانەی ئەوانەی لە باوەشی دایکیاندانەبوونە درەنگتر چاکبوونەتەوە.

إرسال تعليق