Ads (728x90)

پارێزەران ڕۆبی ڕەش دەپۆشن، نهێنییەکەی چییە؟!
لە ساڵی (١٧٩١) ز، بە دیاریکراویش لە فەڕەنسا، یەکێك لە دادوەرە فەڕەنسییەکان لە هەیوانی ماڵەکەی دانیشتبوو، بە ڕێکەوت بینی دوو کەس بەیەکاچوون، سەرەنجام یەکێکیان کوژرا و بکوژەکەش هەڵات.
کەسێك بە خێرایی هاتە شوێنی ڕووداوەکە و کوژراوەکەی بردە نەخۆشخانە بەو ئومێدەی ڕزگاری بکات لە مردن، بەڵام دەرکەوت لە دوا هەناسەکانیدایە و وەفاتی کرد، پۆلیس کەسە فریاگوزارەکەی تۆمەتبار کرد (کە ئەویش بێتاون بوو لەو تۆمەتە)، ئەوەشی جێی داخ بوو ئەو دادوەرە بوو کە ڕووداوەکەی بینی چونکە هەر ئەویش حوکمی لەسەر دۆسییەکەدا.
یاسای فەڕەنسیش داننانێت تەنها بە بەڵگە نەبێت، دادوەرەکە بڕیاریدا بە لە سێدارەدانی کەسە بێتاوانەکە (سەرەڕای ئەوەی کە دادوەرەکە خۆیشی ڕووداوەکەی بینیبوو).
بە تێپەڕبوونی ڕۆژگاریش ویژدانی دادوەرەکە ئاسوودە نەدەبوو چونکە بڕیاریدا بە لە سێدارەدانی کەسێکی بێتاوان، جا بۆ ئەوەی ویژدانی ئاسوودە بێت، لە بەرامبەر ڕای گشتی دانی نا بەوەی کە لەو دۆسییەدا هەڵەی کردووە و بڕیاریداوە بە لە سێدارەدانی کەسێکی بێتاوان، ئەمەش وایکرد ڕای گشتی خەڵك لە دژیدا بتەقێتەوە و بەوە تۆمەتباریان کرد کە کەسێکی بێویژدان و ناپاکە.
ڕۆژێکیان لە کاتی تەماشاکردنی کێشەیەك کە هەمان دادوەر سەرۆکی دادگاکە بوو، بینی کە ئەو پارێزەرەی لە بەردەمییدا وەستاوە ڕوبێکی ڕەشی لەبەردایە!!.
دادوەر پرسیاری لێکرد: بۆچی ئەو ڕوبە ڕەشە دەپۆشیت؟.
پارێزەرەکە پێیوت: بۆ ئەوەی ئەو کارەی پێشووت بە بیر بێنمەوە، کە ستەمکارانە بڕیارتدا بە لەسێدارەدانی کەسێکی بێتاوان.
لەو وەختەوە، ڕوبی ڕەش بووە بەرگی ڕەسمی پیشەی پارێزەرایەتی و، لە فەڕەنساشەوە گوێزرایەوە بۆ هەموو وڵاتانی دونیا.

إرسال تعليق