Ads (728x90)

قەشەیەکی ڕوسی: موسڵمانان دەبنە میراتگری سەرزەمین
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، تێیدا قەشەیەکی ڕوسی دەردەکەوێت، لەو دەرکەوتنەیدا قەشە ڕوسییەکە دەدوێت و داندەنێت و دەڵێت: موسڵمانان دەبنە میراتگری سەرزەمین و داهاتوو بۆ ئەوانە.

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا، قەشە ڕوسییەکە بەسەرهاتێکی ڕاستەقینەی دایکی خۆی دەگێڕێتەوە، کە جارێکیان ئافرەتێك باسی چاکە و ڕەوشتبەرزی شوفێرێکی تەکسی موسڵمانی بۆ کردووە و بە بێبەرامبەر بردوویەتییە کڵێسا.

قەشە ڕوسییەکە دەڵێت: ئافرەتەکە بۆی گێڕامەوە، کە ئەو شوفێری تاکسییە (کە موسڵمان بووە) زانیوویەتی دەچم بۆ نوێژکردن لە کڵێسا، لەگەڵ ئەوەش کرێی گواستنەوەی لێوەرنەگرتم، لە کاتێکدا شوفێرەکانی تاکسی ئەوانەی مەسیحی بوونە پارەیان لێوەرگرتووم.

قەشە ڕوسییەکە پەندی وەرگرتووە لەو هەڵوێستەی لە بەسەرهاتی ئافرەتەکەدا بەرجەستەیە و گەیشتووەتە ئەو قەناعەتە کە دانبنێت و بڵێت: وایدەبینم ئایندە بۆ موسڵمانانە، ئەوان دەبنە میراتگری سەرزەمین و ئاوەدانی دەکەنەوە، ئەمەش لە ئەنجامی ڕەوشتبەرزییانەوەیە.

بۆ بینینی گرتە ڤیدیۆییەکە، کلیك لەسەر ئەو ناونیشانەی خوارەوە بکەن:

إرسال تعليق