Ads (728x90)

داهێنانی “دڵی دەستکرد” هیوایەکی نوێیە بۆ ژیان
زانایان و توێژەران لە بواری پزیشکییدا گەیشتنە دەرەنجامێکی دڵخۆشکەر، کاتێك سەرکەوتوو بوون لە داهێنانی “دڵی دەستکرد”، کە لە توانایدایە مرۆڤ لە ترسناکییەکانی مردن دەرباز بکات.
ئەو داهێنانە پەرەسەندنێکی ئێگجار گەورەیە، چونکە یەکەمجارە  لە مێژووی مرۆڤایەتییدا داهێنانێکی لەو جۆرە بەدیبهێنرێت.
“دڵی دەستکرد” کە ناونراوە بە  “Ecmo Machines”، بریتییە لە سیستەمێك کە بە کاری دڵ هەڵدەستێت، کە لە ماوەی چەند خولەکێک لە لەکارکەوتنی دڵی نەخۆش، بۆ نەخۆشەکە بەگەڕدەخرێت، لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەکانی یابان و کۆریای باشور بەکاردەهێنرێت، تەنانەت لەناو ئۆتۆمبێلەکانی فریاگوزاریش بەکاردەهێنرێت.
بەڵام پەرەسەندنە زانستییە تازەکە، کە بەسەر سیستەمەکەدا هاتووە، قەبارەی “دڵە دەستکردەکە” بچووکتر و کاراترە و، سیستەمێکی بەرزتر و باشتری هەیە لە ڕووی توانا و ووردبینییەوە.
سیستەمەکە هەڵدەستێت بە ناردن و خولاندنەوەی خوێن لە جەستەی مرۆڤ، کە لە بنچینەدا ئەوە کاری دڵە، هەروەکو هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کردەی هەناسەدانی دەستکرد، کە ئۆکسجینی پێویست بۆ جەستە دابین دەکات.

إرسال تعليق