له فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ئاماژه به بابه‌تێكی گرنگ دراوه، تێیدا ئه‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه دونیا بۆ چوار كه‌سه.
بۆیه له درێژه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) له سایتی (قه‌ڵه‌م پرێس)، هه‌ڵده‌ستین به ڕوونكردنه‌وه‌ی پوخته‌ی واتا و ده‌لاله‌تی ئه‌و فه‌رمووده‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رچاوڕوونییه‌وه له ڕێنماییه گرنگه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دخ) تێبگه‌ین دەربارەی دونیا و تایبەتمەندی و هەقیقەتەکانی.
ده‌قی فه‌رمووده‌كه:
جا‌ء في الحديث الصحيح الذي رواه الإمام الترمذي وابن ماجة وأحمد من حديث أبي كبشة الأنماري رضي الله عنه، عن النبي صلى الله عليه وآله وسلم أنه قال:
((إنما الدنيا لأربعة نفر: رجل آتاه الله علماً ومالاً، فهو يتقي الله فيه، يصل به رحمه، ويعرف لله فيه حقه؛ فهذا بأفضل المنازل . ورجل آتاه الله علماً ولم يؤته مالاً، فهو يقول: لو أن لي كفلان لعملت بعمله، فهو ونيته؛ فهما في الأجر سوا‌ء. ورجل آتاه الله مالاً ولم يؤته علماً، فهو يخبط في ماله، لا يرعى لله فيه حقه، ولا يصل به رحمه؛ فهذا بأخبث المنازل. ورجل لم يؤته الله مالاً ولا علماً، فهو يقول: لو أن لي كفلان لعملت بعمله، فهو ونيته؛ فهما في الوزر سوا‌ء)).
واتای فه‌رمووده:
له فه‌رمووده‌ی (صحیح) دا، كه (الإمام الترمذی وابن ماجة وأحمد) له فه‌رمووده‌ی (أبی كبشة الأنماری) ڕیوایه‌تیان كردووه، له پێغه‌مبه‌ره‌وه (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ڕیوایه‌تكراوه، كه فه‌رموویه‌تی: دونیا بۆ چوار كه‌سه:
1- بۆ پیاوێكه، كه خودای گه‌وره زانست و سه‌روه‌ت و سامانی پێبه‌خشیبێت.. ئه‌و پیاوه، به‌خششه خوداییه‌كه به‌ردیده ده‌گرێت و ده‌یقۆزێته‌وه بۆ زامنكردنی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خودای په‌روه‌دگار، به‌وه‌ی كه ته‌قوای خودای پێده‌كات و، به‌هۆیه‌وه ڕه‌چاوی ڕاگرتن و درێژه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه خزمایه‌تییه‌كان ده‌كات، كه په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكردووین و، مافی خودای تێدا ده‌زانێت، بۆیه به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی شیاوی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌خششه خوداییه، ئه‌و پیاوه باشترین پایه‌ی هه‌یه له لای خودای گه‌وره.
2- بۆ پیاوێكه، كه خودای گه‌وره زانستی پێبه‌خشیبێت و سامانی پێنه‌به‌خشیبێت.. ئه‌و پیاوه نیازپاكییه‌كی گه‌وره‌ی له ناخدایه و، هیوا و خۆزگه‌كانی یه‌كانگیرن له‌گه‌ڵ بنچینه و ڕێنماییه ئایینیه‌كان و، له سۆنگه‌ی حه‌زه جوانییه‌كانییه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر وه‌كو فڵانه كه‌سه سه‌روه‌ت و سامانم هه‌بوایه، منیش هاوشێوه‌ی ئه‌و، له كاری خێر و خێرخوازیدا سه‌رفم ده‌كرد، ئه‌و پیاوه به‌هۆی بیركردنه‌وه ته‌ندروسته‌كه‌ی و نیازپاكییه‌كه‌ی، به به‌راورد له گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی تر، له پاداشتدا وه‌كو یه‌كن.
3- بۆ پیاوێكه، كه خودای گه‌وره سامانی پێبه‌خشیبێت و زانستی پێنه‌به‌خشیبێت.. ئه‌و پیاوه له مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ سامانه‌كه‌ی شكستده‌هێنێت و ناتوانێت له ڕوانگه‌یه‌كی په‌سند و جوانه‌وه سه‌رفی بكات و، ڕه‌چاوی مافی خودای تێدا ناكات و، نایكاته ده‌رفه‌تێك بۆ ڕه‌چاوكردن و ڕاگرتن و درێژه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه خزمایه‌تییه‌كان، بۆیه ئه‌و پیاوه، خراپترین پایه‌ی هه‌یه له لای خودای گه‌وره.
4- بۆ پیاوێكه، كه خودای گه‌وره نه سامان و نه زانستی پێنه‌به‌خشیبێت.. ئه‌و پیاوه نیازی ئه‌وهایه و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر وه‌كو فڵانه كه‌سه سامانم هه‌بوایه، منیش هاوشێوه‌ی ئه‌و، له كاری خراپه و خراپه‌كاریدا سه‌رفم ده‌كرد، بۆیه ئه‌و پیاوه به‌هۆی به‌دنیازییه‌كه‌یه‌وه، له گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی تر، له سزای خراپه‌كانیان وه‌كو یه‌كن.

إرسال تعليق