سروشتی موسڵمانان وایە، کە هەمیشە لە قۆناغی فێربوونی وانە ئاینییەکانیاندان، بە تایبەت فێربوونی واتا و دەلالەتی ڕستە و وشە جوانەکان ودوعا و ستایشە ئاینییەکان، تەنانەت هەندێك شتی گرنگ هەن کە ماناکانیان ئاشکرایە، بەڵام پێویستیان بە شیکردنەوەی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی کرۆکی دەلالەت و مەبەستەکانیان ڕوونتر و ئاشکراتر بەردیدە بن، بۆیەشە بڵاوکردنەوەی ڕاڤەی پڕاوپڕی ئەو شتە گرینگانە دەبێتە ئەرکێکی زۆر گرینگ.
لەو سۆنگەیەوە، لە سایتی “قەڵەم پرێس” ماوە ماوە تیشك دەخەینە سەر چەند بابەتێکی لەو چەشنە، بۆ ئەوەی موسڵمانان سوودمەند و بەرچاوڕوون بن لە هەمبەر بابەت و وانە ئایینیە گرینگەکان، بۆ ئەوجارەش هەڵدەستین بە شیکردنەوە واتاکانی ڕستەی “جزاك الله خیرً” کە بە شێوەیەکی زۆر و بەربڵاو لەناو موسڵمانان بەکاردەهێنرێت و لەوانەشە هەموو کەس بە تەواوەتی لە دەلالەتەکانی تێنەگات.
شیکردنەوەی واتاکانی “جزاك الله خیرً” لە چەند خاڵێکدا دەخەینەڕوو:

- “جزاك الله خیرً”، واتە: خوای گەورە ئەو چاکەیەت لەگەڵ بکات، کە بتباتە بەهەشت.
- “جزاك الله خیرً”، واتە: خوای گەورە دوورت بخاتەوە لە دۆزەخی مۆڵگەی کافران.
- “جزاك الله خیرً”، واتە: خوای گەورە هیدایەتت بدات بۆ ڕێگەی ڕاست.
- “جزاك الله خیرً”، واتە: خوای گەورە شەیتان بە سەرتدا زاڵ نەکات.
- “جزاك الله خیرً”، واتە: خوای گەورە بەرەکەت بخاتە ڕزق و ڕۆزیتەوە.
- “جزاك الله خیرً”، واتە: خوای گەورە وات لێبکات تاوەکو ڕۆژی دوایی لەگەڵ دایك و باوکت باش بیت.
- “جزاك الله خیرً”، واتە: خوای گەورە ڕێنموونیت بکات بۆ گرتنەبەری ڕێگا و ڕێبازی سەروەری دونیا و قیامەت حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لەسەربێت).
- “جزاك الله خیرً”، واتە: چاکەی خوای گەورە هێندە زۆرە، کە لە ژماردن نایەت.
ئامادەکردن/ باوکی فەزڵ
إرسال تعليق