یاریزانی سڕبی “نۆڤاك دیۆکۆڤیتش” هەژدەمین سەرکەوتنی لەسەر یەکی تۆمارکرد و، چوارەم نازناوی پاڵەوانێتی دوبەی لە ماوەی پێنج ساڵدا بەدەستهێنا و، ئەوە ڕاستییەی دووپاتکردەوە، کە بوونی بە باشترین یاریزانی تێنسی سەر زەوی لە ئێستادا، بە شایستەیی و لێهاتوویی و توانا بەهێزەکانی بووە، کە ڕکابەرەکانی پێبەزاندووە.
ئەو دەستکەوتە نوێیەی “نۆڤاك دیۆکۆڤیتش” دوای سەرکەوتنی بوو لە ئێوارەی دوێنێ شەممە لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەسەر یاریزانی تشیکی “تۆماس بریدتش” بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر (٧-٥) و (٦-٣).
شایەنی باسە، “نۆڤاك دیۆکۆڤیتش” لە پێشەنگی ڕیزبەندی جیهانی بۆ یاریزانانی تێنسی سەر زەوی دێت و، لەوەتەی مانگی (١٠) ساڵی ڕابردوو هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و، لە هەموو یارییەکانی لەو ماوەیەدا کە (١٣) یاری بووە لە بەرامبەر (١٠) یاریزانی پێشەوەی پۆڵێنکراوی جیهانی سەرکەوتنی تۆمارکردووە.

إرسال تعليق