ئەستێرەی ئاستبەرزی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی (مەسعود ئۆزێل) ڕایگەیاند، ئەو کاتانە بۆ خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز هەڵدەبژێرم، کە (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) م لەگەڵدایە.
ئۆزێل ئاماژەیکردووە بۆ ئەوەی، کە لەوانەیە ببمە هۆکارێك بۆ موسڵمانبوونی هاوڕێکەم (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ)، بە تایبەت کە کاتێك من قوڕئان دەخوێنمەوە، (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) بەختەوەر دەبێت.
ئۆزێڵ لە درێژەی ئاخاوتنێکییدا بۆ پێگەی (پاکسپانجامی ئیسلامی ئیندەنۆسی) دەڵێت: (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) داوام لێدەکات چۆنییەتی خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆزی فێر بکەم، بۆیەش ئێستا ئەو توانیوییەتی پیتە هیجائییەکان لە یەکتری جیا بکاتەوە و، سوڕەتە پەسندەکەش لە قوڕئانی پیرۆز لای ئەو، سوڕەتی (الفاتحة) یە.
شایەنی باسە، ڕەفتار و ڕەوشت و هەڵسوکەوتەکانی (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) گۆڕانکاری تەواوی بەسەردا هاتووە و، ئێستا بە تەواوەتی پابەندی ڕاهێنانەکان دەبێت، بە پێچەوانەی ئەو کاتانەی کە شاری مانچستەر ژیانی بە سەردەبرد، کە لەوێ بە چەندین ڕیسواییەوە گیرۆدە ببوو.

إرسال تعليق