پزیشکی ئەڵمانی (ئەلفرید فیاتر) هۆشداریدایە باوکان لە ڕێگەپێدان بە منداڵەکانیان (ئەوانەی تەمەنیان لە سێ ساڵ کەمترە) بە تەماشاکردنی تەلەفزیۆن یان دانیشتن لە بەرامبەر شاشەی کۆمپیۆتەر، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆکاری دروستبوونی کێشە لە نووستنیاندا، ئەمەش وایان لێدەکات بە درێژایی ڕۆژ ماندوو بن و کاریگەری سەلبی لەسەر تەندروستیان دروستدەکات.
(ئەلفرید فیاتر) کە ئەندامی کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ توێژینەوەکانی نووستن و پزیشکێتی نووستنە لە (بەرلین) ی پایتەخت، دووپاتیکردۆتەوە لەسەر بایەخی ئەوەی، کە منداڵان لە نووستندا بحەسێنەوە و خەوێکی خۆش بەسەر ببەن لەو قۆناغەی تەمەندا، ئەمەش لە پێناو گەشەکردنی تەندروستیان بە شێوەیەکی تەندروستانە.
بۆیەش ئەو پزیشکە ئەڵمانییە ئامۆژگاری باوکان دەکات، کە شێوازێکی ڕێك و پێك بۆ خەوتن و هەڵسانەوە لە خەوتن بۆ منداڵەکانیان دابنێن.
بەڵام ئەگەر باوکەکان ئامێری تەلەفزیۆن یان کۆمپیۆتەر لە ژووری خەوتنی منداڵ دانا، ئەوەیان بە شێوەیەکی گەورە دەبێتە شتێکی سەرنجڕاکێش بۆیان و ناتوانن بە ئاسانی بخەون و بە تەواوەتی بچنە قووڵایی نووستنەوە.

إرسال تعليق