Ads (728x90)

“چاوی بیابان” دیارده‌یه‌كی سروشتی سه‌رنجڕاكێشه‌، كه‌ مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ره‌، كه‌ ئاخۆ ئه‌سڵ و چۆنێتی دروستبوونی له‌ چییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌؟، یان ڕوونتر بڵێین، ده‌بێت ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌نجامی چ ڕووداوێكی سروشتییه‌وه‌ په‌یدابووبێت؟.

“چاوی بیابان” بریتییه‌ له‌ ڕووبه‌ری ناوچه‌یه‌ك له‌ باشوری خۆرئاوای بیابانی مۆریتانیا، کە بەشێکی گرینگ لە نەخشەی ناوچە سروشتییە سەیرەکان پێکدێنێت و، خاوەن تایبەتمەندییەکی سروشتیی و ژینگەیی بەرچاوە.

ناوچه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ چه‌ند شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی كه‌ ڕووبه‌رێكی گه‌وره‌ و به‌رفراوان به‌ ئه‌ندازه‌ی (30) میل له‌خۆده‌گرێت، كه‌ ده‌توانرێت له‌ بۆشایی ئاسمانیشه‌وه‌ ببینرێت.

له‌ ڕابردوودا باوه‌ڕێكی وه‌ها له‌ ئارادا بووه‌ كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ “چاوی بیابان” له‌ ده‌ره‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به‌ردێكی نه‌یزه‌كه‌وه‌ بووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام له‌ ئێستادا زانایانی جیۆلۆجی (زه‌ویناسی) ئه‌و بۆچوونه‌یان به‌لاوه‌ به‌هێزه‌ كه‌ “چاوی بیابان” له‌ ئه‌نجامی فاكته‌ره‌كانی ڕووتبوونه‌وه‌ په‌یدابووه‌، به‌ڵام هیچ یه‌كێكیان شرۆڤه‌یه‌كی نه‌دۆزیووه‌ته‌وه‌ بۆ هۆكاری هه‌ڵكه‌وتنی شێوه‌ بازنه‌ییه‌كه‌ی “چاوی بیابان”.
شایەنی باسە، هۆکاری ناولێنانی ناوچەکەش بە “چاوی بیابان” بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لەسەر شێوەی چاو دەردەکەوێت.

وێنه‌ی زیاتری “چاوی بیابان”:

إرسال تعليق