Ads (728x90)

بێکهام: شاڤی و ئینیێستا نەگەیشتوونەتە نیوەی ئاستی زێدان
ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی و یاریزانی ئاستباڵای هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا (دیڤید بێکهام) ڕایگەیاند، کە (زێنەددین زێدان) ئەستێرەی درەوشاوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە پێشوودا، ئەفسانەیەکی دەگمەنە لە جیهانی تۆپی پێدا و، بەراوردکردنی ئاستی یاریزانانی ئێستا بەو، کارێکی ئەستەمە.
بێکهام لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا دەربارەی ئاستی هەردوو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە هەریەك لە (شاڤی و ئینیێستا) و بەراوردکردنیان بە (زێنەددین زێدان) گوتی: هەرچەند ئەو دوو یاریزانە بە ئاستێکی هونەری زۆر بەرز دەردەکەون، بەڵام شاڤی و ئینیێستا نەگەیشتوونەتە نیوەی ئاستی زێدان.
شایەنی باسە (زێنەددین زێدان) لە ژیانی وەرزشی تۆپی پێیدا، بە نمایشە هونەرییەکانی و ئاستبەرزییەکەی لە ڕیزەکانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، هەوادارانی تۆپی پێی جیهانی سەرسام دەکرد، ئاستباڵاییەکەی (زێنەددین زێدان) لە یادەوەری هەوادارانی تۆپی پێی جیهانی ون نابێت، چونکە ئاستی تۆپی پێی بە ئاراستەیەکی بەرزتر و پڕ جۆش و خرۆشتر برد.

إرسال تعليق