"موسڵمانێک لە ئیسپانیا لە کاتی پاڕانەوەدا" |
بە گوێرەی دابەشبوونی جوگرافیش، ئەو هەرێمانەی زۆرترین ژمارەی موسڵمان لەخۆدەگرن بریتین لە هەرێمەکانی "کەتەلۆنیا" و "ئەندەلووس" و "مەدرید" و "ڤالێنسیا" و "مۆرسیا" و "سەبتە" و "ملیلیە".
وەزارەتی داد و تۆماری شارستانی و یەکێتی ڕەوەندەکانی ئیسلامی لە ئیسپانیا دووپات لەوە دەکەنەوە، کە لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا، موسڵمانان لە وڵاتەکانی میسر و لیبیا و تونس و مەغریب و خۆرئاوای کیشوەری ئەفریقیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕەگەزنامەی ئیسپانیان بەدەستهێناوە.
بە گوێرەی تۆماری قەوارە ئایینیە ئیسلامییەکانی سەر بە وەزارەتی داد و تۆماری شارستانی لە ئیسپانیا، لە سەرەتای ساڵی 2014ـەوە نزیکەی ٤٢ یەکێتی سەر بە ڕەوەندەکانی ئیسلامی لە وڵاتی ئیسپانیادا هەن، لەوانەش ڕەوەندی ئیسلامی.
إرسال تعليق