Ads (728x90)

وەکو زانراوە لای هەموو لایەک، تا دێت حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ ڕوو لە فراوانبوونە، کە بێگومان ئەوەش فاکتەری بەهێزی جیاجیای لە پشتەوەیە و، گرنگە دەستنیشان بکرێن و نەهێڵدرێن، ئەوەش لە پێناو تەندروستییەکی بەهێز بۆ دڵەکانمان.

هەر پەیوەند بەو باسەمانەوە، هەر یەکێکمان دەتوانێت خۆی لە هۆکارەکان و دابونەریتە ڕۆژانەییەکانی پشت تووشبوون بە نەخۆشی دڵ بپارێزێت، کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاتر دەکەن، کە لێرەدا پێنج لەو هۆکار و فاکتەرە سەرەکیانە باس دەکەین:

١- کەمی جووڵە: وەرزشکردن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە زۆربەی ڕۆژانی هەفتەدا، دەتوانێت ببێتە دابەزێنەری پەستانی بەرزبووەوەی خوێن و ڕێژەکانی چەوری، هەروەکو جەستە لە چوارچێوەی هاوسەنگی تەندروستی دەهێڵێتەوە، هەموو ئەوانەش بەیەکەوە تەندروستی دڵ باشتر دەکەن.

٢- جگەرەکێشان: جگەرەکێشان بە یەکێک لە دیارترین فاکتەرەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دادەنرێت، تەنانەت ئەو کەسانەشی لە دەوروبەری جگەرەکێشن ئەو مەترسییەیان لەسەرە، بۆیە خۆتی لێبپارێزە، .

٣- سیستەمی خۆراکی: ئەگەر سیستەمێکی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکەی، ئەوا مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشی دڵ و کیسە خوێنینەکان دادەبەزێنیت.

٤- بارگرژی: ئەگەر تۆ مامەڵە لەگەڵ گرژیدا بکەی لە میانی زیادەڕۆییکردن لە خواردن و جگەرەکێشاندا، دڵنیا بە خۆت لەناو بازنەی چەند مەترسییەکدا بەفیڕۆ دەدەی، لەوانە: زیادبوونی کێشی لەش و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و بەرزبوونەوەی چەوری ناو خوێن و نۆرەکانی دڵ و وەستانی مێشک.

٥- فشاری خوێن: بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بە یەکێک لە گرنگترین فاکتەرەکانی تووشبوون بە حاڵەتی وەستانی مێشک و کێشە تەندروستییەکانی دیکە دەژمێردرێت، بۆیە خۆت بپارێزە لە بەرزبوونەوەی فشاری ناو خوێن، ئەویش بە خۆپاراستن لە زۆر بەکارهێنانی خوێ و جگەرەکێشان و بارگرژییەوە دەبێت.

إرسال تعليق