Ads (728x90)

لە داهێنانێکی ناوازەی لەو شێوەیەدا، گەنجێکی خەڵکی وڵاتی ئوردن هەڵساوە بە دروستکردنی بەرماڵێکی ئەلیکتڕۆنی نوێژکردن.

بەرماڵەکە یارمەتیدەرە بۆ نوێژخوێنەکان لە خۆپاراستن لە سەهوکردن لە نوێژکردن.

بەرماڵەکە ئامارێکی وردی ژمارەی سوجدەکان لەخۆدەگرێت، ئەوەش بە جێگیرکردنی تابلۆیەکی ئەلیکترۆنییەوەیە لەسەر بەرماڵەکە لە شوێنی دانانی سەر.

داهێنەرەکە، کە ناوی ""فەواز ئەبو ڕاغیب"ـە، دەربارەی بیرۆکەی داهێنانی بەرماڵە ئەلیکتڕۆنییەکە دەڵێت: بیرکردنەوە لە کاروباری ڕۆژانەی دونیا لە کاتی نوێژکردندا بووەتە کێشەیەک کە خەریکە کەس لێی ڕزگار نابێت، گومانیش لەوەدا نییە کە تەرکیزکردن و بە ئاگابوون لە کاتی نوێژکردندا، لە گرنگترین ڕوکنەکانی نوێژ دەژمێردرێت.

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەدات کە زۆربەی خەڵک حوکمەکانی سوجدەی سەهو نازانن، هەیانە سوجدەی سەهوی واجب نابات، هەشیانە سوجدەی سەهو لە شوێنی تایبەتی خۆی نابات، هەروەکو هەندێک کەس لە پێش سەلام دانەوە لە نوێژ سوجدەی سەهو دەبات، هەندێک کەسیش لە پاش سەلام دانەوە لە نوێژ سوجدەی سەهو دەبات،کە هەموو ئەوانەش حوکمی تایبەت بە خۆیان هەیە.

هەر ئەوەشە وایکردووە بیرۆکەی داهێنانی بەرماڵە ئەلیکتڕۆنییەکە ڕوون بکاتەوە، بەوەش کێشەی سەهوکردن لە نوێژدا نامێنێت و چارەسەر دەبێت، بەمزووانەش لە هەموو بازاڕەکانی جیهان دەستدەکەوێت.

إرسال تعليق