Ads (728x90)

لەمەودوا دەتوانن وێنەی جووڵاو لە فەیسبووک دابنێنن
بەناوبانگترین تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" دووپاتیکردەوە، لەمەودوا پشتگیری دەکات لە وێنە جووڵاوەکان کە خاوەن پاشگری (GIF)ـن، ئەو تایبەتمەندییەش بەمنزیکانە دەگاتە دەست هەموو بەکارهێنەران لە سەرتاسەری دونیا.

بە پشتگیریکردنی "فەیسبووک" لە بڵاوکردنەوەی وێنە جووڵاوەکان، هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە لە چوارچێوەی گۆڕانکاریکردن لە بۆچوون و ئاراستەکەی، چونکە پێشتر "فەیسبووک" پشتگیری لەو جۆرە تایبەتمەندییە نەدەکرد، بە بیانووی ئەوەی ئەو تایبەتمەندییە دەبێتە هۆی دروستبوونی پاشاگەردانی لەناو تۆڕەکەیدا، بەڵام لەبری ئەوە پشتیدەبەست بە پشتگیریکردن لە دانانی پارچە ڤیدیۆییەکان.

لە پێناو تاقیکردنەوەی کارپێکردنی وێنەی (GIF) لە فەیسبووک، بەکارهێنەران دەتوانن لینکی وێنەکانیان لە پێگەکانی (Giphy، Imgur، Tumblr) وەربگرن و ئینجا بڵاوی بکەنەوە و بیبینن.

سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەو تایبەتمەندییە لەسەر ئامێرە هۆشمەندەکان کار دەکات یان نا؟، تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" هیچ ڕوونکردنەوەیەکی ڕەسمی نەداوە لەسەر ئەو بابەتە.

إرسال تعليق