لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمشەوی "فلۆرەنتینۆ پێرێز"ـی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، بەشێوەیەکی فەرمی ئیدارەی یانە مەدریدییەکە دورخستنەوەی "کارلۆ ئەنچیلۆتی" لە پۆستی راهێنەرایەتی تیپی یەکەمی یانەکە ئاشکراکرد.
"فلۆرەنتینۆ پێرێز" لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکەیدا تەئکیدی کردەوە، بۆندی "کارلۆ ئەنچیلۆتی"ـی راهێنەری ئیتاڵی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات، پاش ئەوەی نەیتوانی ئەم وەرزە هیچ نازناوێک بۆ یانەکە بەدەستبهینێت.
یانەی ریال مەدرید لە هەریەک لە خولی ئیسپانی "لالیگا" و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ" و جامی شای ئیسپانیا شکستیهێنا و هیچ نازناوێکی لەم وەرزەدا نەبردەوە.
لە ئێستاشدا "رافایل بینیتێز"ـی ئیسپانی و "ئۆنای ئیمری"ـی تورکی چانسی پتریان هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی شاهانە، سەرۆکی ریاڵ مەدریدیش دووپاتیکردەوە کە هەفتەی داهاتوو جێگرەوەی "کارلۆ ئەنچیلۆتی" بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەی مێرەنگێ ئاشکرا دەکەن.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە کە لادانی ئەو راهێنەرە لەکاتێکدایە، کە بەشێکی زۆری یاریزانەکانی یانە مەدریدییەکە پشتگیری مانەوەیان دەکرد و پێیانوابوو کە ئەم وەرزە زۆری پێکانەکان ڕێگر بووە لە بەردەم ئەوەی ریاڵ مەدرید هیچ نازناوێک بباتەوە.
ماوەتەوە بڵێین، کە لە وەرزی پێشوودا، "کارلۆ ئەنچیلۆتی" توانی ببێتە بەدیهێنەری خەونی مەدریدییەکان و نازناوی دەیەمی "چامپیۆنزلیگ" بۆ یانەکە بەدەستبهێنێت، بێجگە لە بردنەوەی جامی جیهانی یانەکان و جامی سوپەری ئەوروپی و جامی شای ئیسپانیا.

إرسال تعليق