Ads (728x90)

لە "وابصة بن معبد" دەگێڕنەوە (خوا لێی ڕازی بێت)، کە دەڵێت: پێغەمبەرم بینی "دخ" و، منیش دەمویست پرسیاری هەموو شتێک لەبارەی چاکە و خراپە لە پێغەمبەر "دخ" بکەم.

پێغەمبەر "دخ" پێیوتم: ئەی وابیسە نزیک ببەوە لێم، منیش لێی نزیک بوومەوە تا چۆکەکانم بە چۆکەکانی کەوت، ئینجا فەرمووی: ئەی وابیسە، دەتەوێ ئەو پرسیارەی بەدوای وەڵامەکەیدا دەگەڕێی من پێت بڵێم؟!، منیش وتم بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا ئاگادارم بکەوە.

پێغەمبەر "دخ" پێیوتم: ئەی وابیسە، تۆ پرسیار لە چاکە و خراپەکە دەکەی؟!، منیش وتم بەڵێ.. پێغەمبەر "دخ" هەر سێ پەنجەکانی کۆکردەوە و دەیدان لە سینەم و دەیفەرموو: ئەی وابیسە، داوای وەڵام لە دڵی خۆت بکە، چاکە ئەوەیە دڵت بۆی دادەمەزرێت، نەفست بۆی دادەمەزرێت، خراپەش ئەوەیە دوودڵیت بۆ دروستدەکات و ڕاڕایی دەخاتە سینەتەوە، تەنانەت ئەگەر خەڵک وەڵامەکەت بدەنێ یان تۆ وەڵامەکەیان بدەیتێ.

إرسال تعليق