Ads (728x90)

یۆڤانتۆس لە دەروازەی مەدریدەوە گەیشتە فینالی "چامپیۆنزلیگ" لە بەرلین
کەمێک لەمەوبەر، یاری گەڕانەوەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین لە نێوان یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بەڕێوەچوو.

یارییەکە لەسەر یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" لە شاری مەدرید بەڕێوەچوو، کە هەردوو یانەکە وێڕای یەکسانبوونیان بە ئەنجامی ئیجابی (١-١)، بەڵام کوڕانی خانمە پیرەکە بە سوودوەرگرتن لە ئەنجامی یاری چوون، توانیان خۆیان بگەیەننە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ".

لە یاری چووندا، کە لە هەفتەی ڕابردوو لە شاری تۆرینۆ لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، یانەی یۆڤانتۆس توانی بە ئەنجامی (٢-١) براوە بێت و ئەرکی خۆی ئاسان بکات.

بە ئەنجامی هەردوو یارییەکەش، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی توانی خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ"، کە بڕیار وایە ڕۆژی ٦ - ٦ - ٢٠١٥ لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ساز بکرێت.

شایەنی وتنە، دوێنێ شەو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی توانیی بلیتی تیپی یەکەم بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەسەر حیسابی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بۆ بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

إرسال تعليق