Ads (728x90)

بۆ یەکەمجار قوڕئان وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئەرمەنییەکان
باڵاترین دەستەڵاتی ئایینی لە تورکیا ڕایگەیاند، هەڵساون بە چاپ و بڵاوکردنەوەی هەزاران دانە لە قوڕئانی پیرۆز بە تەرجەمەکراوی بۆ سەر زمانی ئەرمەنییەکان.

لەوبارەیەوە، "یۆکسل سەلمان" بەڕێوبەری نووسینگەی بڵاوکراوە ئایینیەکان لە دەستەڵاتی ئایینی لە تورکیا بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ـی ڕاگەیاندووە، کە ئەو دەستپێشخەرییە هیچ پەیوەندییەکی نییە بە یادەوەری سەد ساڵەی پاکتاوی ڕەگەزی ئەرمەنییەکان لە ژێر سایەی دەستەڵاتی عوسمانییەکان.

ئەو هەروەها دەڵێت، دەستپێشخەرییەکە وەڵامدانەوەی ئەو داواکارییە زۆرە بووە لەلایەن کەمایەتی ئەرمەنی لە تورکیا، کە پێکهاتوون لە ٦٠ هەزار کەس، بێجگە لەو ژمارە ئەرمەنییەی نیشتەجێی وڵاتەکەن و ڕەگەزنامەی تورکیان نییە.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ناوبراو وتی "نەمانتوانی بایەخپێدانی هاونیشتیمانییە ئەرمەنییەکان بۆ فێربوونی قوڕئانی پیرۆز پشتگوێ بخەین، بۆیەش ئەو بڕیارەماندا تا زانیاری ڕاستەوخۆ لەسەر ئیسلام پێشکەش بکەین".

شایەنی باسە، چوار هەزار دانە لە قوڕئانی پیرۆز بە تەرجەمەکراوی بۆ سەر زمانی ئەرمەنییەکان بە هەردوو دیالێکتی خۆرهەڵاتیی و خۆرئاوایی چاپ و بڵاوکرایەوە.

إرسال تعليق