Ads (728x90)

پرسیار لە پێشەوای ئیمانداران (عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب) کرا خوا لێی ڕازی بێ، کە خۆرهەڵات و خۆرئاوا چەندە لێک دوورن؟!.

لە وەڵامدا فەرمووی: بە قەد مەسافەی یەک ڕۆژ ڕۆیشتنی خۆر لە یەکتر دوورن.

پرسیاری ئەوەش لە پێشەوای ئیمانداران (عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب) کرا خوا لێی ڕازی بێ، کە زەوی و ئاسمان چەندە لێک دوورن؟!.

لە وەڵامدا فەرمووی: بە قەد مەسافەی دوعایەکی قەبوڵکراو.

مەبەستی پێشەوای ئیمانداران (عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب) خوا لێی ڕازی بێ لە وەڵامی دووەمدا ئەوە بوو، کە زەوی و ئاسمان بە نیسبەت بەندەکانی خوای گەورە بۆ گەیاندنی داواکانیان زۆر زۆر نزیکە، کە دوعایەکی قەبوڵکراو بەسە بۆ ئەوەی ببێتە مەودای دووری نێوانیان.

إرسال تعليق