لە گەشتی شەوڕۆیی و بەرزبوونەوە بۆ ئاسمانەکان، فەزڵی پێغەمبەری خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد "دخ" لەسەر تەواوی ئەهلی زەمین و ئاسمانەکان دەرکەوت، وەکو چۆن گەشتەکە پایەبەرزی بێوێنەی ئەو سەروەرە ئازیزەی نیشاندا لە نێو بژاردەی باشترین دروستکراوانی خوادا.
ئەو دیمەنە دەگمەنە، کە گردبوونەوەی بژاردەی چاکترینی دروستکراوانی خودایە، لە پێغەمبەران، لە مزگەوتی ئەقسا، کە بێدەنگ لە پێشوازیدا وەستا بوون و دواتر نوێژکردنیان لە پشت پێغەمبەری سەروەر، دەرخەری ئەوپەڕی ڕێزلێنانی پەروەردگارە لە دوا پەیامبەرە ڕەوانەکراوەکەی، پەیامبەری دوا پەیامی ئاسمانی و هەڵگری مەشخەڵی قوڕئانی و ڕێبەری ڕۆشنکەرەوەی شاڕێی سەربەرزی دین و دونیای مرۆڤایەتی.
ئەگەر بەم هەڵوێستە فەزڵی ئەو پێغەمبەرە نازدارە "دخ" لەسەر ئەهلی سەر زەوی دەربکەوێت، ئەوە پاش کەمێک لەو چرکەساتە زێڕینە، بە بەرزبوونەوەی بۆ ئاسمانەکان، فەزڵەکەی لەسەر ئەهلی ئاسمانەکانیش دەرکەوت، کاتێک گەورەی فریشتەکان حەزرەتی جوبڕائیل لە شوێنێک وەستا "سدرة المنتهى" کە نەیتوانی لەگەڵ پێغەمبەری خۆشەویست "دخ" زیاتر لەو شوێنە تێبپەڕێت و بەرز ببێتەوە، بەڵام پێغەمبەری شانازی هەموو بوونەوەرەکان "دخ" لەو شوێنەش تێپەڕی و لە جیهانگەلێکی لێوانلێو لە نوور و ڕۆشنایی خودایی خۆی بینییەوە، کە عەقڵی مرۆڤەکان درکیان پێناکات و تەنیا خوای تەعالا دەزانێت چۆن جیهانێکن و چییەتییەکەیان لە چ نهێنییەکی گەورەدا شاراوەیە.
ئەوەیە پێغەمبەری شانازی، کە بەهاتنەوەی ئەو بیرەوەرییە بەرزە، شایستە بەوەیە دڵەکانمان پڕاوپڕ بکەین لە خۆشەویستی بۆی، با نیازمان تازە بکەینەوە لەسەر پەیوەستبوونی ڕەهامان بە پەیامە گشتگیر و گەورەکەی، با لە قووڵایی دڵەکانمانەوە و بە تامەزرۆیی لەڕادەبەدەرەوە دروشمی "موحەممەد ڕێبەر و ڕێپیشاندەر و ڕێنووێنیکەرمانە، سەرمەشقی شاڕێی خۆشبەختی دونیا و ئاخیرەتمانە" بڵێینەوە.
بەرز و پیرۆز و شکۆدار بێ یادی ئیسڕا و میعڕاج، پایەدار و سەربەرز بێ هەموو شوێنکەوتووەسەرڕاستەکانی ڕێبازە پڕشنگدارەکەی.

إرسال تعليق