Ads (728x90)

بە سەرکردایەتی "باکا"، ئیشبیلیە جامی "یۆرۆپالیگ"ـی بەدەستهێنا
کەمێک لەمەوبەر، یانەی ئیشبیلیەی ئیسپانی توانی پارێزگاری لە نازناوی خۆی وەک پاڵەوانی خولی ئەوروپی "یۆرۆپالیگ" بکات، پاش ئەوەی لە یاری کۆتاییدا سەرکەوتنی بەسەر یانەی دینیپرۆی ئۆکڕانی بە ئەنجامی (٣-٢) گۆڵ بەدەستهێنا.

یارییەکە لەسەر یاریگای "وارسۆ" لە وڵاتی پۆڵەندا بەڕێوەچوو، ئەستێرەی کۆلۆمبی یانەی ئیشبیلیەی ئیسپانیش "کارلۆس باکا" توانی ببێتە ئەستێرەی درەوشاوەی یارییەکە، دوای ئەوەی توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی ٣١ و ٧٣ تۆمار بکات.

هەر چەندە یانە ئۆکڕانییەکە بە پلانێکی بەهێزەوە یارییەکەی ئەنجامدا و ئەرکی یانە ئیسپانییەکەی قوڕس کرد بوو، بەڵام سەرەنجام هاوڕێکانی "کارلۆس باکا" هەموو پلانی ڕکابەرەکەیان پووچەڵ کردەوە و جامەکەیان بەرز کردەوە.

بەو سەرکەوتن و دەستکەوتە گرنگە، یانەی ئیشبیلیەی ئیسپانی پارێزگاریکرد لە نازناوی خۆی وەک پاڵەوانی خولی ئەوروپی "یۆرۆپالیگ" و بۆ دووەم جار لەسەر یەک و چوارەم جار لە مێژووی خۆی جامەکەی بەدەستهێنا، ئەوەش لە مێژووی پاڵەوانێتییەکە ڕووینەداوە یانەک دەستکەوتێکی لەو شێوەیەی یانەی ئیشبیلیەی بەدەستهێنابێت.

إرسال تعليق