Ads (728x90)

یۆڤانتۆس گرێكوێرەی چەندین ساڵەی كردەوە و جامی ئیتاڵیای بەرز كردەوە
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی توانی نازناوی پێشبڕكێی جامی ئیتاڵیا بۆ دەیەم جار لە مێژووی خۆیدا بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لە یاری كۆتاییدا بە ئەنجامی (٢-١) لە یانەی لازیۆی پایتەختی بردەوە.

یارییەكە كە دوێنێ شەو لەسەر یاریگای "ئۆلمپیكۆ" لە ڕۆمای پایتەخت بەڕێوەچوو، لە دەستپێكدا یاریزانانی لازیۆ كۆنتڕۆڵی یارییەكەیان كرد و لە خولەكی چواردا دەستپێشخەریان كرد لە تۆمار كردنی گۆڵی یەكەم لەلایەن یاریزان "ستیڤان رادۆ"، بەڵام لە خولەكی یازەدەدا بەرگریكاری خانمەپیرەكە "جۆرجیۆ كیلینی" بە گوڵێکی هاوشێوە ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە، گێمی یەكەم و دووەمی یارییەکەش بەو ئەنجامە كۆتاییهات.

بەڵام لە خولەكی ٩٧ لە گێمی یەكەمی زیادكراودا، هێڕشبەری یانەی یۆڤانتۆس "ئەلیساندرۆ ماتری" یانەكەی بە گۆڵێكی دیكە پێشخست و سەركەوتنی بە هاوڕێكانی بەخشی، یارییەگەش بە ئەنجامی (٢-١) بە بردنەوەی خانمەپیرەكە تەواو بوو.

ئەو نازناوە بۆ یانەی یۆڤانتۆس زۆر گرنگ بوو، بە تایبەت دوای ٢٠ ساڵ لە چاوەڕوانی، هەروەها پاش بردنەوەی نازناوی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا "كاڵچیۆ" و ئامانجی بەهێزی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ لە یاری بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە لە شەشی مانگی داهاتوو لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا.

إرسال تعليق