Ads (728x90)

لە بابەتەکانی پێشووماندا لە چوارچێوەی گرنگیدان بە بەشی "بابەتە ئایینیەکان" لە ماڵپەڕی قەڵەم پرێس، ڕۆشناییمان خستە سەر فەزڵ و گەورەیی زیکر و تەسبیحاتی خوای گەورە، کە باشترین کاتەکانیشمان بۆ ئەوە زیکر و تەسبیحاتانە ڕوونکردەوە.

بەڵام لەو بابەتەماندا باس لەوە دەکەین کە نابێ لە دوو شوێندا زیکر و تەسبیحاتی خوای تەعالا بکرێت، بە تایبەت کە پێشتر زانیوومانە زیکر و تەسبیحاتی خوای گەورە لە هەموو شوێن و کاتێکدا دروستە، بەڵام جیاکردنەوەیەک هەیە و دەبێ لە دوو شوێن و حاڵەتدا خۆمان بە دوور بگرین لە زیکر و تەسبیحاتی خوای گەورە.

یەکەمیان لە تەوالێت (WC): دەبێ مرۆڤی موسڵمان ئاگاداری ئەوە بێت کە ئەو شوێنە شیاو نییە و شایستە بە زیکر و تەسبیحاتی خوای تەعالا نییە، بۆیە نابێ زیکر و تەسبیحاتی خوا لەو شوێنەدا بکات، بەڵکو دەبێ خۆی دوور بخاتەوە تا لەو شوێنە دێتە دەرەوە و لێی دوور دەکەوێتەوە.

دووەمیان لە کاتی گەرمبوونی پەیوەندی سۆزداری نێوان ژن و مێرد: هەردوو هاوسەرەکان لە کاتی گەرمبوونی پەیوەندی ژن و مێردایەتیان، دەبێ بزانن کە ئەو حاڵەت و شوێنە شیاو نییە و شایستە بە زیکر و تەسبیحاتی خوای تەعالا نییە، بەڵکو دەبێ لە کاتانێکی دیکە خۆیان بۆ ئەنجامدانی زیکر و تەسبیحاتەکان تەرخان بکەن.

خوای گەورەش زاناتر و بەرزترە.

إرسال تعليق