Ads (728x90)

نهێنی ناولێنانی کاتژمێری "بیگ بێن" بەو ناوە!
کاتژمێری "بیگ بێن" لە لەندەن بە بەناوبانگترین شاکارە گەشتیارییە جیهانییەکان دادەنرێت.

یان وەکو هەموومان وا گومان دەبەین، کە کاتژمێرەکە بەو ناوەوەیە، بەڵام ئێمە لەو بابەتەماندا زانیارییەکی هەڵە ڕاست دەکەینەوە سەبارەت بەو ناوە، چونکە نە کاتژمێرەکە و نە تاوەرەکە ناوی "بیگ بێن" نین، بەڵکو شتێکی دیکەیە بەو ناوەوە!.

زۆرێک لە ڕێبەرە گەشتیارییەکان و کتێبە مێژووییەکان کە باس لە مێژووی بەڕیتانیای کۆن دەکەن، وەها باس لە ناوی "بیگ بێن" دەکەن کە دەگەڕێتەوە بۆ تاوەری کاتژمێرە بەناوبانگەکەی لەندەن، بەڵام لە هەقیقەتدا ناوەکە ئاماژە بۆ زەنگی ناو کاتژمێرەکە دەکات بە تەنیا، چونکە لە کۆندا زەنگ بە "زەنگی گەورە" یان "the Great Bell" ناوزەد دەکرا، بەڵام دواتر گۆڕا بۆ "بیگ بێن" کە بووەتە نازناوێکی قەبوڵکراو لەسەر ئاستی جیهان.

 نهێنی ناولێنانی زەنگی تاوەری لەندەن بەناوی "بیگ بێن" چییە؟

تیۆرەکان لەناو کتێبە مێژووییەکاندا گەلێک زۆرن سەبارەت بەو کەسەی زەنگەکەی ناوناوە بەو ناوە "بیگ بێن"، لەوانە تیۆرێک هەیە کە پێیوایە ناولێنانی زەنگەکە لەلایەن یاریزانێکی مشتەکۆڵە لە کێشی قوڕسەوە بووە کە لە ماوەی ساڵی 1850 بەناوبانگ بووە، کە "Benjamin Caunt"ـە، بەڵام بەهێزترین تیۆر ئەوەیە کە "سێر بنیامێن هۆل" کە خۆی سەرپەرشتی پێکهێنان و دروستکردنی زەنگەکەی کردووە، ئەو خۆی ئەو ناوەی بۆ داناوە.

سەبارەت بەو تاوەرەش کە کاتژمێرەکە لەخۆدەگرێت، تا ساڵی ٢٠١٢ ناوی "تاوەری کاتژمێر بوو، بەڵام بەمدواییانە ناوەکەی گۆڕدرا بۆ "تاوەری ئیلیزابیس"، ئەوەش وەکو ڕێزلێنانێک لە شاژنە ئیلیزابیس

إرسال تعليق