گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونخ و هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا "مانوێل نۆیەر"، خەڵاتی باشترین وەرزشکاری ئەوروپی و جیهانی بۆ ساڵی ٢٠١٤ پێبەخشرا، کە لەلایەن یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشیی ئەوروپی دەبەخشرێت.
دوێنێ چوارشەممە لە پایتەختی هەرێمی باڤاری لە ئەڵمانیا، "مانوێل نۆیەر" خەڵاتەکەی وەرگرت، کە لەلایەن سەرۆک و جێگری سەرۆکی یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشیی ئەوروپییەوە ڕادەستیکرا.
"مانوێل نۆیەر" خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەڵمانی بۆ ساڵی ٢٠١٤ بەدەستهێناوە، بێجگە لەوەی خەڵاتی "دەستەوانەی ئاڵتوونی"ـیشی وەکو باشترین گۆڵپارێز لە جامی جیهانی بەڕازیل بەدەستهێناوە، کە تێیدا سەرکردایەتی هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیای کرد بۆ بردنەوەی نازناوەکە، هەموو ئەو دەستکەوتانەش فاکتەر بوون کە "مانوێل نۆیەر" لە پاڵ ئەستێرەی پورتوگالی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" و ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی "لیۆنێل میسی" بۆ دوا قۆناغی پاڵاوتنی بەدەستهێنانی "تۆپی زێڕین" دیاری بکرێت.
شایەنی باسە، لەوەتەی یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشیی ئەوروپی لە ساڵی ١٩٨٣ـەوە دامەزراوە، "مانوێل نۆیەر"ـی تەمەن ٢٩ ساڵ سێیەم یاریزانی تۆپی پێیە ئەو خەڵاتە بەدەستدەهێنێت، پێش ئەویش لە ساڵی ١٩٨٤ ئەفسانەی تۆپی پێی فەڕەنسی "میشێل پلاتینی" و لە ساڵی ١٩٩٠ـیش یاریزانی هاونیشتیمانی "لۆسار ماتیۆس" ئەو خەڵاتەیان بەدەستهێناوە.

إرسال تعليق