Ads (728x90)

ئەستێرەی ئۆروگوایی و یاریزانی ئاستبەرزی تۆپی پێی سەردەم،"دییگۆ فۆرلان"، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ یەکێک لە ڕۆژنامە جیهانییەکان ئەنجامداوە، تێیدا باس لە چەند شتێکی پەیوەست بە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەکات.

"دیگۆ فۆرلان" ئەو نهێنییە ڕووندەکاتەوە، کە بۆچی ڕاهێنەران و یاریزانان ڕوو دەکەنە ڕیزەکانی یانەی ڕیال مەدرید، سەرەڕای ئەوەی کە دەزانن جەماوەر و ئیدارەی یانەکە سەبریان لەسەر ناگرن و دووریان دەخەنەوە؟!.

لە وەڵامی ئەوە "دیگۆ فۆرلان" ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت:

یەکەم: یانەی ڕیال مەدرید سەرکەوتووترین تیپە لە مێژوودا لە هەموو کاتەکان، تاکە یانەشە بتوانێت زۆرترین پارە بدات بە ڕاهێنەران و یاریزانان لە بەرامبەر پەلکێشکردنیان بۆ ڕیزەکانی.

دووەم: ڕاهێنەران و یاریزانان شەیدای بەرەنگارین، ئەو بەرەنگارییەی لە یانەی ڕیال مەدریشددا هەیە لە هیچ یانەیەکی دیکەدا نییە.

سێیەم: کاتێک ڕاهێنەران و یاریزانان دەبینین هاوتاکانیان لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید سەرکەوتوو نەبوون، دەڵێن ئێمە تایبەتمەندییە گونجاوەکانمان تێدایە بۆ گۆڕینی بنچینەکە و بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید.

إرسال تعليق