Ads (728x90)

بۆچی خوای گەورە وەڵامی دوعاکانمان ناداتەوە؟!
"نوێژ، بەڕۆژووبوون، زەکات، پەرستشە جۆراوجۆرەکان کە لەسەرمان فەڕز کراون"، هەموو ئەوانە هۆکارێکن بۆ نزیکبوونەمان لە خوای گەورە، بەڵام دوعا و پاڕانەوە نزیکترین هۆکار و پردی پەیوەندین بۆ گەیاندنی خواست و ئامانج و مەبەستەکانمان بە خوای گەورە.

بەڵام زۆربەمان گلەیی ئەوە دەکەین کە خوای گەورەی وەڵامی دوعاکانمان ناداتەوە و ناگەین بەوەی دەمانەوێت!، کە لە ڕاستیشدا ئەو باوەڕ و بۆچوونە ڕاست نییە، چونکە خوای گەورە دوعای هیچ کەسێک ڕەت ناکاتەوە، لەوانەشە هەر لە کاتی خۆیدا دوعاکە وەڵام درابێتەوە و موسڵمان شوێنەواری وەڵامدانەوەکەی نەبینیبێت، لەوانەشە دوعاکە وەڵام درابێتەوە بەڵام خوای گەورە بەهۆی حیکمەت و نهێنییەکەوە (کە ئێمە نایبینین و لێمان شاراوەیە) دوایخستبێت، هەندێکجاریش وەڵامدانەوەکە بە گوێرەی ویستی ئێمە نابێت و ڕەچاوی چاکە و خێر و بەرژەوەندی ئێمەی تێدا کراوە.

بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو ڕاستیانەش، زۆرجار وا دەبێت مرۆڤی موسڵمان تووشی گوناهـ و تاوان دەبێت، ئەوەش دەبێتە ڕێگر و بەربەستێک لە بەردەم وەڵامدانەوەی دوعا و پاڕانەوەکانی، بۆیە نابێ لەو خاڵە گرنگە بێئاگا بین، دەشبێت ئاگاداریان بین و خۆمانیان لێ دوور بخەینەوە، ئەوەش لە پێناو ئەوەی خوای گەورە دوعاکانمان قەبول بکات و وەڵامی خواست و ویست و مرازەکانمان.

 ئەو گوناهانەی دەبنە هۆی وەڵامنەدانەوی دوعا

یەکەم: نیازی خراپ، وەکو ئەوەی مەبەستێکی خراپت هەبێ بۆ خۆت یان بۆ ئەوانی دیکە لە دوعایەکە، بۆ نموونە کەسێک دوعای بەڵا و ناخۆشی و مردن بکات لەسەر کەسێک، ئەو جۆرە دوعایە وەڵام نادرێتەوە.

دووەم: ناخێکی پیس، وەکو ئەوەی لە ڕواڵەتدا دوعایەکی چاک بۆ کەسێک بکەی و خراپەشی بۆ لە دڵ بگری و لە ناخەوە حەز بکەی و پێت خۆش بێ تووشی خراپە و ناخۆشی بێت، خوای گەورە هەرگیز وەڵامی ئەو جۆرە دوعایە ناداتەوە.

سێیەم: دووڕوویی لەگەڵ خەڵک، هەر کەسێک بە دووڕوویی خۆی پیشانبدات و، لەسەر بنەمای ئەو خەسڵەتە قێزەونە مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکات، خوای گەورە هەرگیز وەڵامی دوعاکانی ناداتەوە.

چوارەم: دواخستنی نوێژە فەڕزەکان بە ئەنقەست تا کاتەکەیان بەسەر دەچێت، یەکێک لە هۆکارەکانی وەڵامنەدانەوەی دوعا ئەوەیە، کەسێک بە ئەنقەست نوێژە فەڕزەکان پشتگوێ بخات و ئەنجامیان نەدات تا کاتەکەیان بەسەر دەچێت، ئەوەشیان ڕێگر و بەربەستە لە بەردەم ئەوەی خوای گەورە دوعاکانمان قەبول بکات.

إرسال تعليق