Ads (728x90)

بەرشەلۆنە پێکهاتەی نموونەیی ئەو وەرزەی خولی ئیسپانی گسک دەدات
دوای تەواوبوونی یارییەکانی ئەو وەرزەی خولی ئیسپانی "لالیگا"، کە تێیدا یانەی بەرشەلۆنە بۆ جاری 23ـیەمین لە مێژووی خۆیدا بە ڕەسمی نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا، چەندین ڕۆژنامەی ئیسپانی و جیهانی هەڵساون بە بڵاوکردنەوەی پێکهاتەی نموونەیی ئەو وەرزە، کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یوێفا"ـەوە دانراوە و باشترین یاریزانەکانی خولەکەی لەخۆگرتووە.

لە پێکهاتەکەدا ناوی شەش یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە هاتووە، یانەی ڕیال مەدریدیش تەنیا بە سێ یاریزان ناوی لەناو پێکهاتەکەدا دەبینرێت، هەریەکە لە یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئیشبیلیەش بە یەک یاریزان لە پێکهاتەکەدا بەرچاو دەکەون.

هەروەکو لە پێکهاتەکەدا ناوی "لویس ئینریکێ"ـی ڕاهێنەری بلۆگرانا وەکو ڕاهێنەری پێکهاتە نموونەییەکە هاتووە، پێکهاتەکەش بە گوێرەی پلانی یاریکردنی 4-3-3 دانراوە.

ئەوەی خوارەوە بریتییە لە پێکهاتەی نموونەیی ئەو وەرزەی خولی ئیسپانی "لالیگا":

ڕاهێنەر: لویس ئینریکێ (بەرشەلۆنە)

گۆڵپارێز: کلاودیۆ براڤۆ (بەرشەلۆنە)

بەرگری: جۆردی ئەلبا (بەرشەلۆنە) ـ سێرگیۆ ڕامۆس (ڕیال مەدرید) ـ  گێراڕد پیکێ (بەرشەلۆنە) ـ فیدال (ئیشبیلیە)

ناوەڕاست: جەیمس ڕۆدریگز (ڕیال مەدرید) ـ سێرگیۆ بۆسکێتس (بەرشەلۆنە) ـ ئەنتۆنیۆ گریزمان (ئەتلەتیکۆ مەدرید)

هێڕشبردن: لیۆنێل میسی (بەرشەلۆنە) ـ کریستیانۆ ڕۆنالدۆ (ڕیال مەدرید) ـ  نیمار داسیلڤا (بەرشەلۆنە)

إرسال تعليق