Ads (728x90)

جانەوەرێک هەیە بەناوی "مارمێلکە"، کە زۆربەیان پێیان نییە بۆ ڕۆیشتن و، لە خێزانی جانەوەرە خشۆکەکان دەژمێردرێن، ئەو جانەوەرە زۆر فێڵبازە و شێوازێکی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ خۆ ڕزگارکردن ئەگەر لەلایەن جانەوەرە دڕندەکانەوە هێڕشی کرایە سەر.

"مارمێلکە" كلكی لە تەواوی جەستەی جیا دەکاتەوە، ئینجا لە بێدەنگییدا دەخەوێت، لە کاتێکدا کلکەکەی دوور لە خۆی دەجووڵێت!، سروشتی جانەوەری دڕندەش وایە "وەکو شێر بە نموونە" حەز بە نێچیری زیندوو دەکات، چونکە جانەوەرە مردووەکان ئارەزووی ناورووژێنن، بۆیە جانەوەرە دڕندەکە هێڕش دەکاتە سەر کلکی "مارمێلکە"ـکە و وازدەهێنێت لە جەستە بێدەنگەکەی، کە خۆی بە مردوو پیشانداوە!.

ئەوە شەڕێکە هەردوولا تێیدا بە براوە دێنە دەرەوە، ئایا وا نییە؟!، چونکە جانەوەرە دڕندەکە نێچیرێکی بە نرخی "کلکی مارمێلکە"ـکەی دەستکەوت، "مارمێلکە"ـیش لە مردنێکی نزیک ڕزگاریبوو، خوای گەورەش ئەو بەهرەی پێبەخشیووە کە توانای قەرەبووکردنەوەی کلکە فەوتاوەکەی هەیە بە کلکێکی نوێ.

بۆیە واتا و دەلالەتی ئەو ئایەتەی قوڕئانی پیرۆز کە تێیدا خوای گەورە دەفەرمووێت: "الذی خلق فسوى"، زۆر جوانتر و ڕوونتر و ئاشکراتر لەو بابەتەدادەردەکەوێت.

إرسال تعليق