Ads (728x90)

"لۆسار ماتیۆس" داوای "پێڵاوە زێڕینەکە"ـی لە مۆزەخانەی بایرن میونخ دەکاتەوە
ئەستێرە و ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا "لۆسار ماتیۆس"، داوای "پێڵاوە زێڕینەکە"ـی لە مۆزەخانەی یانەی بایرن میونخ دەکاتەوە، کە لە یاری کۆتایی جامی جیهانی ١٩٩٠ لە بەرامبەر هەڵبژاردەی تانگۆی ئەرجەنتین لەبەری کردبوو.

ئەو داوایەی "لۆسار ماتیۆس" پەرەسەندنی ناکۆکی نێوان خۆی و یانە کۆنەکەی دەردەخات کە ماوەیەکی زۆرە لە نێوانیاندا دروستبووە و تا ئێستا بەبێ چارەسەری ماوەتەوە.

پێشتر "لۆسار ماتیۆس" "پێڵاوە زێڕینەکە"ـی بەخشیبووە مۆزەخانەی یانەی بایرن میونخ، بەڵام وەکو "فیم فۆگل"ـی ڕاوێژکاری ئەستێرە ئەڵمانییەکە ڕایگەیاندووە و پشتراستی ئەو هەواڵەی کردووەتەوە، مانەوەی "پێڵاوە زێڕینەکە"ـی "لۆسار ماتیۆس" لە مۆزەخانەی یانە باڤارییەکە درێژە ناکێشێت.

شایەنی باسە، "لۆسار ماتیۆس" لە هەموو یاریزانێکی ئەڵمانی زیاتر لە مێژووی هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کردووە و، بەشداری لە زیاتر لە ٣٠٠ یاری یانەی بایرن میونخدا کردووە، بەڵام لەوەتەی وازی لە یاریکردن هێناوە کەوتۆتە ناو چەندین کێشە و ناکۆکی لەگەڵ ئیدارەی یانە باڤارییەکە.

إرسال تعليق