پێشەوای گەورە (ئەبو حەنیفە/ نوعمان کوڕی سابیت" ڕۆژێکیان لە شەقامێک بە ڕێگەدا دەڕۆیشت، پیاوێک ڕایگرت و پێیوت: ئەی ئیمام، من پرسیارێکی شەرعیم هەیە و دەمەوێت وەڵامەکەیت لێوەربگرم.
ئیمام ئەبو حەنیفە ڕەتیکردەوە فەتوای بۆ بدات، چونکە ئاوڕێکی بۆ دواوە دایەوە و تەماشای کرد وا لە ژێر سێبەری دیوارێک ڕاوەستاوە!، بۆیە وەک بڵێی موچڕکێک بە گیانیدا هاتبێت و لە غەفڵەتدا بە ئاگا هاتبێەوە، بە پیاوەکەی وت: وەرە با لە ژێر سێبەری ئەو دیوارە بڕۆین و بچینە لایەکی دیکە!.
پیاوەکە سەیری بەو هەڵوێستەی ئیمام ئەبو حەنیفە هات و، پێیوابوو ئەو کارەی ئیمام ئەبو حەنیفە شتێکی بێمانایە و شایەنی ئەوە نییە کە ئیمام دەیکات!، وەک بڵێی گومانی خۆبەگەورەزانین و شتێکی لەو بابەتەی بە ئیمام بردبێت!.
کاتێک ئیمام ئەبو حەنیفە تەماشای پیاوەکەی کرد، شێوەی پرسیارێکی ڕاستەقینەی لە چاوەکانی بەدیکرد، بۆیە پێیوت: لە ژێر سێبەری دیواری پیاوێک ڕاتگرتم، کە ماوەیەک دەبێت هەندێک پارەی بە قەرز لێوەرگرتووم، بۆیە ئەگەر لە ژێر سێبەری دیوارەکەی ئەودا فەتوات بۆ بدەم، ئەوا ئەو قەرزەی داومە بە ئەو قازانجی پێگەیاندووم، کە فەتوادانە لە ژێر سێبەری دیوارەکەی!، هەر قەرزێکیش قازانجی تێدا بێت، دەبێتە ڕیبا!!.
کاتێک سەرنج لەو کورتە سەربووردە پڕ پەند و دەلالەتەی ئیمام ئەبو حەنیفە دەدەین، ئەو باوەڕەمان بەهێزتر و جوانتر و چەسپاوتر دەبێت، کە ئەوە ڕەسەنایەتی و پەیامی جوانی ئیسلامە مرۆڤی ئەوها هەڵکەوتوو و لێهاتووی بۆ دروستکردووین.
ئەو ڕاستییەشمان بۆ ڕوونتر دەبێتەوە، کە دەستبەردان لە بەها جوانەکانی ئیسلام بەو ڕۆژەی گەیاندین، کە خەڵک (ڕێژەیەکی کەم نەبێت) لە ڕیبا و حەڕام و پارە و پوولی پیس ناپرسێت و گرنگ ئەوەیە کۆی بکاتەوە و لەسەر یەکی دابنێ، ئەوجا حەڕام بێ یان ڕیبا بێ یان جەردەیی و ڕووتاندنەوە بێ!!.

إرسال تعليق