Ads (728x90)

لە دوا هەفتەی ڕکابەرییەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانی "لیگا"، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لەسەر یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" میوانداری یانەی خیتافی کرد.

لە گێمی یەکەمدا ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" توانی جێدەستی خۆی لەو یارییەدا بنەخشێنێت و سێ گۆڵ لە خولەکەکانی ١٣ و ٣٢ و ٣٤ تۆمار بکات.

 بەو هاتریکە تازیەی، "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" کۆی گۆڵەکانی خۆی لەو وەرزەی خولی پلە یەکی ئیسپانی "لیگا" گەیاندە ٤٨ گۆڵ و پێگەی خۆی لە پێشەنگی گۆڵکاران قایمتر کرد و، ڕکابەری لەسەر نازناوی گۆڵکاری خولەکە بۆ بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە.

بەو هاتریکە تازەیەشی، ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" توانی خەڵاتی "پێڵاوی زێڕین"ـی بۆ خۆی مسۆگەر بکات، بەو پێیەی لەسەر ئاستی هەموو خولەکانی ئەوروپا یەکەم یاریزانە لەو وەرزەدا ئەو ژمارە گۆڵە تۆمار بکات.

هەروەکو ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" ژمارەی هاتریکەکانی گەیاندە ٢٦ هاتریک و جیاوازییەکەی لەگەڵ "لیۆنێل مێسی"کردە دوو هاتریک کە خاوەنی ٢٤ هاتریکە، هەروەکو "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" بەو هاتریکە نوێیە بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولی پلە یەکی ئیسپانی "لیگا" کە بتوانێت لە یەک وەرزدا هەشت هاتریک تۆمار بکات.

إرسال تعليق