Ads (728x90)

ترسناكترین و هۆشمەندترین پردی ئۆتۆمبێل لە جیهان
پردی ”ئیشیما ئۆهاشی” لە یابان، بە ورووژێنەرترین و ترسێنەرترین پرد لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت، چونكە شوفێر بە شێوەیەكی زۆر ترسێنەر شۆڕ دەبێتەوە، بە تەرزێك هیچ شۆفێرێكی پیشەگەر نییە بەبێ هەستكردن بە ترس و دڵەڕاوكێ بەسەریدا تێبپەڕێت، چونكە زیاتر بەیاری زۆر مەترسیدار دەچێت.

پردی ”ئیشیما ئۆهاشی” بە ڕێژەی ٦.١% شۆڕ دەبێتەوە، پێدەچێت ئەو ڕێژەیەش بۆ هەندێك كەس زۆر گەورە نەبێت، بەڵام لە واقیعدا زۆر تیژە، چونكە بە سێیەم بەرزترین پرد لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت، وەكو لە پێگەی ئەلیكتڕونی ”میرۆر”-ی بەڕیتانیدا باسی لێوەكراوە.

پردەكە بە ئەندازەی ١.٧ كیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە، بەرینییەكەشی دەگاتە ١١.٤ مەتر، كە دەكەوێتە سەر دەریاچەی ”ناكۆیۆمی”-ی یابانی، هەردوو شاری "ماتسۆ" و شاری "وساكیمیناتۆ" به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

پردەكە لە ژێرەوەیدا ڕێگە بە كەشتییەكان دەدات لەناو دەریاچەكەدا هاتوچۆ بكەن، هەروەكو پردەكە دوو پاركی وەستانك ئۆتۆمبێل لەخۆدەگرێت، ئەوەش مەترسییەكەی زیاتر كردووە.

إرسال تعليق