Ads (728x90)

ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی سیلیساوی بەڕازیلی "ڕۆنالدۆ" دووپاتی لەسەر ئەوە کردەوە، کە "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ و میسی" دوو یاریزانی دەگمەنن، بەڵام تۆپی پێ لە ئێستادا پێویستی بە یاریزانی بە بلیمەت هەیە.

پێگەی ئەلیکتڕۆنی "بێرنابیۆ دیجیتاڵ" لێدوانی ڕۆنالدۆی دیاردەی گواستۆتەوە، کە دەڵێت: من و هاوڕێی پێشووم "زێنەددین زێدان" زۆر لەسەر تۆپی پێ و بەهرەکانی ئێستای سەر گۆڕەپانی تۆپی پێ دەکەین.

ئەو هەروەها دەڵێت: بە بۆچوونی من "کریستیانۆ و میسی و نێیمار" دەگمەنن، بەڵام تۆپی پێ لە ئێستادا پێویستی بە یاریزانی بە بلیمەت هەیە، بە پێچەوانەی سەردەمی ئێمە کە مومارەسەی وەرزشمان دەکرد، کە پڕ بوو لە ئەستێرە و بەهرەی ناوازە.

سەبارەت بە گەڕانەوەشی بۆ ناو یاریگاکان، ڕۆنالدۆی دیاردە دەڵێت: زۆر بیر لەوە دەکەمەوە، بەڵام پێویستم بە خۆئامادەکردنی زیاتر هەیە لەو پێناوەدا.

إرسال تعليق