لەو یارییەدا، ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" توانی جێدەستی خۆی لەو لووتکەیەدا بنەخشێنێت و هاتریکێکی نوێ تۆمار بکات.
"کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" لە خولەکەکانی ٥٩ و ٨٣ و ٩٠+١ـدا توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات، بەوەش سەرکەوتن و سێ خاڵ بۆ یانەکەی بەدەستبهێنێت.
بەو هاتریکە تازەیەشی، ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" توانی پێشەنگی خۆی لە سەرووی خشتەی گۆڵکارانی خولی ئیسپانی "لالیگا" بە ٤٥ گۆڵ بەهێزتر بکات و جیاوازی گۆڵەکانی لەگەڵ ڕکابەرەکەی "لیۆنێل مێسی" بۆ چوار گۆڵ بەرز بکاتەوە، بەوەش ئەستێرە پورتوگالییەکە زۆرتر نزیکبوووەوە لە بەدەستهێنانی .
هەروەکو ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" ژمارەی هاتریکەکانی گەیاندە ٢٦ هاتریک و لە پێش "لیۆنێل مێسی"ـوە دێت کە خاوەنی ٢٤ هاتریکە.
إرسال تعليق