Ads (728x90)

پێغەمبەرەکەت بناسە، کە میهرەبانترین بوونەوەری پەروەردگارە
هەردوو پێشەوای ئیسلام "بوخاری و موسلیم" لە "ئەنەسی کوڕی مالیک" دەگێڕنەوە (خوا لێیان ڕازی بێ)، کە ئەنەس دەڵێت: پێغەمبەری خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد "دخ" هاتە مەدینەی پیرۆز و هیچ کەسێک نەبوو خزمەتی بکات.

ڕۆژێکیان "ئەبو تەڵحە" دەستی گرتم و منی لەگەڵ خۆی برد تا چووینە خزمەت پێغەمبەری خۆشەویست حەزرەتی موحەممەد "دخ"، "ئەبو تەڵحە" بە پێغەمبەری وت "دخ": ئەی پێغەمبەری خودا، ئەنەس کوڕێکی ژیر و عاقڵ و زیتەڵ و لێهاتووە، بۆیە با خزمەتت بکات.

"ئەنەسی کوڕی مالیک" باس لە هەڵسوکەوتی پێغەمبەری خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد "دخ" دەکات لە گەڵی بە درێژایی چەندین ساڵ و دەفەرمووێت: ١٠ ساڵ لە هاتنی بۆ مە دینەی پیرۆز و تا وەفاتی کرد، لە سەفەر و لە ماڵەوەش خزمەتی پێغەمبەرم "دخ" کردووە، بەڵام هەر کارێکم کرد بێت پێینەوتووم بۆ ئەو کارەت کرد، هەر کارێکیشم نەکرد بێت پێینەوتووم بۆ ئەو کارەت نەکرد.

هەروەها "ئەنەسی کوڕی مالیک" دەگێڕێتەوە و دەڵێت: قەت پێغەمبەر "دخ" بۆ یەک جاریش لێینەداوم، بۆ یەک جنێوی پێینەداوم، قەت ڕووگرژ و تووڕە نەبووە لە پێش چاوانم.

بە هەزاران ڕێژنە ڕەحمەتی خوای تەعالا ببارێت بەسەر گیانت ئەی میهرەبانترین بوونەوەری پەروەردگار.

إرسال تعليق