Ads (728x90)

بەرز و شکۆدار بێ یادەوەری "ئیسڕا و میعڕاج"
بەبۆنەی هاتنەوەی یادەوەری شکۆداری "ئیسڕا و میعڕاج"، ماڵپەڕی "قەڵەم پرێس" گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو تاکێکی ئۆممەتی ئیسلام لە سەرتاسەری دونیا دەکات.

ڕووداوی "ئیسرا و میعراج" بە تەنیا سەربووردە و گێڕانەوەی چیرۆکێک نییە، بە قەد ئەوەی وانە و پەند و ئەزموونێکی هەمیشە تازە و زیندووە بۆ ژیانی هەر تاکێکی موسڵمان، کە پێویستە بەوپەڕی وردبینییەوە بیخوێنینەوە و لە وێستگە جیاوازەکانی ژیانمان سوودی لێوەربگرین.

هەر بەو بۆنە پڕ شکۆیەوە، بەڕێوبەری ماڵپەڕی "قەڵەم پرێس" لە بابەتێکدا، کە ئەمشەو بڵاودەکرێتەوە، تیشک دەخاتە سەر لایەنێکی گرنگ لەو ڕووداوە مێژووییە و، ئەو هەقیقەتە ڕووندەکاتەوە کە ئەو یادەوەرییە شکۆدارە، مرۆڤایەتی بە گرنگترین تایبەتمەندی کەسایەتی پێغەمبەری سەروەر "دخ" ئاشنا کرد، کە فەزڵ و گەورەیی و پایەبەرزییەکەیەتی لەسەر بژاردەی دروستکراوانی خودا لە زەمین و لە ئاسمانەکان.

جارێکی دیکە یادەوەری شکۆداری "ئیسڕا و میعڕاج" لە هەموو لایەک پیرۆز بێت، بەو هیوایەی ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی هاتنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی و، دوورکەوتنەوەی مرۆڤایەتی بە تێکڕا لە هەموو ناسۆر و ناجۆری و ناخۆشییەک.

إرسال تعليق