Ads (728x90)

پاریس سانجێرمان بوونە پاڵەوانی خولی فەڕەنسی
پێش کۆتاییهاتنی خولی فەڕەنسی "لیگاوەن" بە یەک هەفتە، دوێنێ شەو یانەی پاریس سانجێرمان بە بردنەوەی لە مۆنبێلیە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی (٢-١) گۆڵ، بە شێوەیەکی ڕەسمی بووە پاڵەوانی خولەکە.

بەم سەرکەوتنە گرنگە، یانە پاریسییەکە کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٨٠ خاڵ لە پلەی یەکەم لە خشتەی ڕیزبەندی خولی فەڕەنسی "لیگاوەن" و، نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.

یانە پاریسییەکە بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش یانەی لیۆنی خاوەن پلەی دووەم دێت، بەوەش دەوڵەمەندەکانی پایتەختی فەڕەنسا بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک و بۆ پێنجەمین جار لە مێژووی خۆیاندا، نازناوی جامی خولی پلە یەکی فەرەنسایان بەدەستهێنا.

گۆڵەکانی یانەی پاریس سانجێرمان لەلایەن هەریەک لە یاریزانان "بلیس ماتویدی" لە خولەکی ١٧ و "ئیزیکوێل لاڤێتزی" لە خولەکی ٢٥ـدا تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی مۆنبێلیەش لە ڕێگەی یاریزان "ئەنتۆنی مونیر"ـەوە لە خولەکی ٤٠ تۆمارکرا.

إرسال تعليق