Ads (728x90)

یۆڤی بۆ چوارەم جار لەسەر یەک بووە پاڵەوانی ئیتاڵیا
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەسەر یاریگای “لویگی فیراریس” لە سامبدۆریا، ئاهەنگێڕانی خۆی بە بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ” بۆ چوارەم جار لەسەر یەک دەستپێکرد، پاش ئەوەی لە گەڕی ٣٤ـدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر یانەی سامبدۆریا بەدەستهێنا.

ئەنجامی یارییەکە کاریگەری گەورەی هەبوو بۆ ئەوەی خانمە پیرەکە بە گەنجی خۆی نمایش بکات، چونکە یۆڤانتۆس پێگەی خۆی لە پێشەنگی “کاڵچیۆ” بەهێزتر کرد و کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٧٩ خاڵ و نازناوەکەی پێش کۆتاییهاتنی چوار هەفتە لە ڕکابەرییەکان بۆ بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.

یانە خانمە پیرەکەی شاری تۆرینۆ لە وەرزی ئەمساڵدا توانی ئاستێکی گەورە پێشکەش بکات، ئێستاش کات و دەرفەتی زیاتری لە بەردەمدا دەبێت بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یارییە گرنگەکەی لە بەرامبەر یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە یاری چوونی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ".

شایەنی باسە ئەوە بۆ چوارەم وەرزی لەسەر یەک و ٣٣ـیەمین جارە لە مێژوودا یانەی یۆڤانتۆس نازناوی خولی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ” بەدەستدەهێنێت.

إرسال تعليق